. . . .


3 Aug 2015

سەردانی هەیئەتێکی کومیتەی ح د ک، لە گڵکۆی تێکۆشەرێکی دیڕین و باوکی شە


ناوەند هەواڵ- سویس: هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویس، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ئاوگوستی ٢٠١٥، بە هاوڕێیەتی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزب لەو وڵاتە و بە هاوڕێیەتی چەندین کەس لە ئەندامی بنەماڵەی خەوالێخۆشبوو، بۆ ڕێزگرتن و نیشاندانی وەفا بەرامبەری بە خەبات و تێکۆشانی و هاوکات قەدر زانین بەرامبەر بە خزمەتەکانی کاک عه‌لی سه‌رایی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌ردانی گڵكوۆی مام عه‌لی یان له‌ گۆڕستانی شاری ژنف كرد. مام عەلی سەرایی باوکی شەهیدی سەربەرزی حیزب و گەلەکەمان شەهید سەعید سەرایی،یە کە لە سەنگەری بەرگری لە خاک و نیشتان دا شەهید کرا. له‌م سه‌ردانه‌ دا دوای دوای گوتنەوەی سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب، تاجه‌گوڵی وه‌فا له‌ لایان كۆمیته‌ی حیزبه‌وه‌ و هه‌روه‌ها گوڵی ڕێز له‌ لایان به‌شدارانه‌وه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌ندامی به‌وه‌جی كۆچ كردووی حیزب دانرا. پاشان له‌ لایان هه‌ریه‌کە له‌ كاک ڕه‌حمه‌ت ئیبڕاهیمیان ئه‌ندامی كۆمیته‌ و ساڵح مه‌حه‌مه‌دی و مه‌لاعه‌زیز ئه‌حمەدییه‌وه‌ باس له‌ ژیان و خه‌باتی مام عه‌لی كرا. پێویست بە ئاماژەیە کە بنه‌ماڵه‌ی هاوڕیی كۆچكردوه‌وه‌، سپاسی حیزب و هاوڕیانی کومیتەی سویسی حیزبیان کرد کە هاوڕیانی خۆیان له‌بیر ناكه‌ن و به‌ پیی توانا یادیان ده‌كه‌نه‌وه. شایانی باسه‌ مام عه‌لی سه‌رایی یەکێک لە تێکۆشەرانی دێرینی دێموکرات بوو کە بەشێکی زۆری تەمەنی تەرخان کرد بۆ خزمەت بە گەل و نیشتمانەکەی و تا دوا ساتەکانی تەمەنی بە ڕێبازی حیزبی دیموکراتی کوردستان وەفادار مایەوە.
مام عەلی سەرایی ڕۆژی ٢٠-٣-٢٠٠٩ بە هۆێ چوونە سەری تەمەن و نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
کومیتەی حیزبی دیموکارتی کوردستان- سویس

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 620 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact