. . . .


31 Jul 2015

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی ئۆرێبروو،ی ح د ک لە کۆبوونەوەیەکی حیزب و ڕ?


ناوەندی هەواڵ- سوید: لە سەر بانگهێشتی فەرمی کومیتەی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری ئۆرێبرووی سوید، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی جولای ٢٠١٥ زایینی، هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری ئۆرێبروو، بەشداری کۆبوونەوەیەکیان کرد کە نوێنەرایەتی زۆربەی هەرە زۆری حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان تێدا بەشدار بوون. ئەو سمینارە بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای کوردستان و بە تایبەت هێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی حکومەتی فاشیستی تورکیە بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە بناری قەندیل و هەڵگیرسانەوەی شەڕ دژ بە گەلەکەمان لە باکووری کوردستان و هاوکات بۆ یەکخستنی دەنگی هەموو هێزە سیاسییە کوردستانییەکان دژ بەو هێرشانەی کە دەکرێنە سەر گەلەکەمان، لە لایەن کومیتەی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەو شارە ڕێکخرابوو.
کۆبوونەکە ماوەی ٢ کاتژمێر درێژە هەبوو و نوێنەری حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان، وێڕای دەربڕینی پشتگیری خۆیان بۆ ڕۆلەکانی گەلەکەمان لە باکووری وڵات، بەڵێیان دا کە لە هەموو هەل و مەرجێک دا پشتیوانی یەکتر بن و پشتی یەکتری بگرن.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید
hdk-ynk-orebro2015-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 478 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact