لەم دیدارەدا کە زیاتر لە یەک کاتژمێری خایاند، هەیئەتی کۆمیتەی حیزب لە فەرانسە وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی نوێنەری تازەی حکوومەتی هەرێم، هیوای سەرکەوتن و بەرەپێشچوونی زیاتریان بۆ نوێنەرایەتییەکە و هەروەها بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاوات خواست.
لە درێژەی دیدارەکەدا دوو لایەن باسیان لە دوایین رووداو و پێشهاتەکانی کوردستان و ناوچەکە کرد و روانگە و بۆچوونی خۆیان لەمبارەوە خستەڕوو و تەئکیدیان لەسەر پێویستیی یەکڕیزی و یەکگرتوویی کورد لە هەموو بوارەکاندا و بە تایبەت لە هەلومەرجی هەستیاری ئێستای ناوچەکەدا کردوە.
لە کۆتاییدا نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرانسە وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی لەم دیدارە، سپاسی هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی کرد و ئامادەیی خۆیانی بۆ هاوکاریی هەموو هێز و لایەنە کوردستانییەکان دەربڕی.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- فەڕانسە
