. . . .


28 Jul 2015

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی ح د ک، لە ڕێوڕەسمی پرسەی سیامەند شەریف وا??


ناوەندی هەواڵ- سویس: ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی ژۆئەنی ٢٠١٥ی زایینی، هەیئەتێکی کومیتەی سویسی حیزبی دیموکارتی کوردستان، لە ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردن و پرسەی سیامەند شەریف وانلی، کوڕی تێکۆشەری دێرینی گەلەکەمان دکتور عیسمەت شەریف وانلی، لە شاری لۆزان بەشداری کرد. لەو ڕێووڕەسمە دا کە بنەماڵە و کەس و کاری کۆچکردوو و کۆمەڵێکی زۆر لە کوردانی دانیشتووی وڵاتی سویس ئامادە بوون، هاوڕێ ڕەشید ئەحمەدی، ئەندامی جێگری کومیتەی حیزب لە وڵاتی سویس، پەیامی پرسە و هاودەردی کومیتەی حیزبی ئاڕاستەی بنەماڵەی شەریف وانلی کرد.
پێویست بە ئاماژەیە کە سیاسمەند شەریف وانلی چەند ڕۆژ لەمەوبەر بە هۆی نەخۆشییەکی کتوپڕەوە گیانی لە دەست دا. بەڕێز عیسمەت شەریف وانلی، باوکی سیامەند، یەکێک لە کەسایەتییە ناودارەکانی گەلەکەمانە لە باکووری کوردستان، کە یەکەم کەسایەتی کورد بوو وەک ئەندامی پارلەمان دیار کرا و تەنانەت چەندین ساڵ وەک سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە دەرەوەی وڵات دەست نیشان کرا.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- سویس
prsay-sharif-wanli.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 554 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact