. . . .


27 Jul 2015

بەشداری هەیئەتێکی کۆمیتەی نۆروێژی حدک لە سمیناری بەرێز دوکتور عەلی ?


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ: رۆژی یەکشەممە ٢٦/٠٧/٢٠١٥، لێژنەی ناوچەی پارتی دێموکراتی کوردستان لەنۆروێژ، سمینارێکی بۆ بەڕێز دوکتور عەلی تەتەر، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی ١٠ی پارتی دێموکراتی کوردستان پێکهێنا. لەو سمینارە دا کە نوێنەرایەتی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان و کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی شاری ئۆسڵۆ تێیدا ئامادە بوون، بەڕیز عەلی تەتەر باسێکی تێروتەسەلی سەبارەت بە باروودۆخی هەرێمی کوردستان و بە تایبەت پرسی سەرۆکایەتی هەرێم و دەستووری کوردستان، کێشەی نێوان حیزب و ڕێکخراوەکانی باشووری کوردستان، پێوەندی پارتی دەگەڵ دەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر، شەر نێوان کورد و رێکخراوی تێرۆریستی داعش و هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر بنکەکانی پ ک ک لە قەندیل پێشکەش کرد.
شایانی باسە کۆمیتەی نۆروێژی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە فەرمی بانگهێشتی ئەو سمینارە کرابوو و هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزب پێکهاتوو لە خوسرەو قادری، ئەبوبەکر قەدیکورد، عەلی لالە، مەحبوبە رەحیمی و شاخەوان عەبدی‌پور بەشداری ئەو سمینارە بوون کە لە لایەن لێژنەی ناوچەی پارتی دێموکراتی کوردستان لە نۆروێژ بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.
سمینارەکە بە چەندین پرسیار لە لایەن ئامادەبووانەوە کە ئاڕاستەی دوکتور عەلی تەتەر کرا و بە وڵام دانەوەی بەڕێزیان کۆتایی پێهات.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 621 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact