. . . .


26 Jul 2015

بەشداری هەیئەتێکی ح د ک لە سمینارێکی بەڕێز هێمن هەورامی، لە بریتانی?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بریتانیا، ڕۆژی یەکشەممە٢٦/٧/٢٠١٥، سمینارێکی بۆ بەڕێز هێمن هەورامیی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهێنا. لەو سمینارە دا کە نوێنەرایەتی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان و کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی شاری لەندەن تێیدا ئامادە بوون، بەڕیز هەورامی باسێکی تێروتەسەلی سەبارەت باروودۆخی هەرێمی کوردستان و بە تایبەت پرسی سەرۆکایەتی هەرێم و دەستووری کوردستان و کێشەی نێوان حزب و ڕیکخراوەکانی باشووری کوردستان سەبارەت بەو پرسە پێشکەش کرد. پاشان تیشکی خستە سەر شەری نێوان کورد و ڕیکخراوی تێرۆریستی داعش. ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە لە ئەنجامی ئەو شەرە دا زیاتر لە ١١ هەزار چەکداری تێرۆریتسی داعش کوژراون، ١٢٣٠ پێشمەرگە شەهید و ١٧٠٠ پێشمەرگەش بریندار بوون. ئەوە جگە لەو زیانە ئابوورییانەی کە لە شار و گوندە داگیرکراوەکانی کوردستان کەوتوون.
لە بەشێکی دیکەی وتەکانی دا بەڕیز هێمن هەورامی باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەندی بەغداد کرد وتی: لە سەرەتای مانگی جولایەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان سیاسەتی سەربەخۆیی ئابووری گرتووەتە بەر و هیچ پەیوەندییەکی ئابووری بە حکومەتی ناوەندی عێراقەوە نەماوە. ئەوەش لە داهاتوویەکی نزیک دا دەبێتە هۆی بووژانەوەی ئابووری هەرێم و هیوا خوازین کە ئەو سیاسەتە ببێتە هۆی سەربەخۆیی سیاسیی کوردستان.
سمینارەکە بە چەندین پرسیار لە لایەن ئامادەبووانەوە کە ئاڕاستەی هێمن هەورامی کرا و وڵامی دانەوەی بەڕێزیان کۆتایی پێهات
بۆ ئەو سمینارە، هەیئەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرستی هاوڕێ مەولوود سوارە، ئەندامی ڕێبەری و نوێنەری حیزب لە بریتانیا بەشدار بوون و لە لایەن هەڤالانی پارتییەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- بریتانیا
kdp-pdk7-2015.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 554 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact