. . . .


15 Aug 2009

په‌یامی کۆمیته‌ی دانمارک به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی حاجی عه‌بدوڵڵا ق


کۆمیته‌ی دانمارک: به‌ داخه‌وه‌ ئاگادار کراین که‌ سه‌عات پێنجی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 13ی ئاگۆستیی 2009، به‌رامبه‌ری 22ی گه‌لاوێژی 1388ی هه‌تاوی به‌رێز حاجی عه‌بدوڵا قازی ، ئه‌ندامی دێرینی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان به‌ هۆی نه‌خۆشی له‌ شاری مه‌هاباد کۆچی دوایی کردو به‌ ماڵئاوایی هه‌میشه‌یی له‌ بنه‌ماڵه، دۆستان و هاوڕێیانی، غه‌مێکی گرانی خسته‌ نێو دڵی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ بۆ ته‌نیا ساتێکیش شانازی دیداری به‌رێز حاجی عه‌بدوڵا قازی‌یان پێ بڕابێت
به‌رێز حاجی عه‌بدوڵا قازی مرۆڤێکی له‌به‌ر دڵان و له‌ هه‌مان کاتدا نیشتمانپه‌روه‌ر و خه‌مخۆری میلله‌ته‌که‌ی بوو.
کۆمیته‌ی دانمارکی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئه‌و مرۆڤه‌ نیشتمانپه‌روه‌ره‌، وێڕای ده‌ربڕینی داخ و که‌سه‌ری خۆی، سه‌ره‌خۆشی له‌ هاوڕێیان به‌ڕێز کاک قاسمی قازی و کاک ڕه‌شید قازی و هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی و دۆستان و نزیکانی خوالێخۆشبوو حاجی عه‌بدوڵا قازی ده‌که‌ین و خۆمان له‌ په‌ژاره‌یاندا به‌ شه‌ریك ده‌زانین.
یادی به‌ڕێز و ڕووحی شاد بێ!
بۆ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك مه‌ڕاسمی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی نه‌مر حاجی عه‌بدوڵا قازی له ‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی قازی، کاک ره‌شید قازی و کۆمیته‌ی دانمارکی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ وڵاتی دانمارک له‌ شاری گریوه‌ له‌ باوهوس به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
و کات و شوێنی مه‌جلیسه‌که‌ به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه
شه‌ممه‌ 22ی ئاگۆستیی 2009
له وڵاتی دانمارک‌ شاری گرێوه‌ له‌ باوهوس
بۆ زانیاری زیاتر پێوه‌ندیی به‌م شماره‌ ته‌له‌فۆنانه‌‌ بگرن
31141077
53560507
حیزبی دێموکراتی کوردستان - کۆمیته‌ی دانمارک

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1085 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact