. . . .


20 Jul 2015

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی حدک لە چالاکیەکی مەلبەندی رۆشنبیری کورد


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٩ی جولای ٢٠١٥ مەلبەندی رۆشنبیری کورد لە شاری لەندەن،ی پایتەختی بریتانیا، کورێکی شیعری بۆ هەریەک لە بەرێزان مامۆستا جەمال شارباژێری و دوو لاوی تازە پێگەیشتوو لە شیعر و ئەدبیاتی کوردی، بە ناوەکانی رەنج بەرزنجی و گەشبیر ئەحمەد پێکهێنا. پێکهێنانی ئەو کوڕە شیعرییە، لە چوارچێوەی ئەو کاروچالاکییانەی ئەو مەڵبەندەیە بۆ کۆکردنەەوەی هاریکاری بۆ منداڵانی کوردستان.
سەرەتای بەرنامەکە بە دەقیقەیەک راوەستان بۆ شەهیدانی کوردو کوردستان دەستی پێکرد و پاشان لەلایەن خاتوو قەشنگ بەشعری شاری گەلەکەمان،ی مامۆستا شیرکۆ بێکەس بەرنامەکەی دەست پێکرد.
ئەم شاعیرە بەریزانە هەرکامیان لەگەڵ ئەوەی باسێکیان سەبارەت بە ژیانی خۆیان هێنایە زمان، چەند پارچە شیعریان پێشکەشی بەشدار بووان کرد. پێویست بە ئاماژەیە کە لە دریژەی بەرنامەکەدا بۆ ئەوەی بڕگەکانی ئەو چالاکییە هونەرییە تایبەت نەبێ بە پیاوان و خاتوونە بەڕیزەکانیش خۆیانی تێدا ببیننەوە، خاتوو پەیمان و خاتوو ئاسۆس بە خوێندنەوەی شیعر بەشداری بەرنامەکەیان کرد. لەنێوئاخنی بەرنامەکەدا هونەرمەندی لاوی کورد پێشەوا غەفوور کاکە هەندرێن، بە پێشکەش کردنی چەند بەرهەمێکی هۆنەری بەرنامەکەی رازاوەتر کرد.
لە لایەن بەشدار بووانەوە چەند پرسیار و سەرنج پێشکەشی بەڕێوەبەرانی کۆرەکە کرا و کە بە وردی وڵام درانەوە.
ئینجا خەلاتی رێز لێنان بۆ ئەو کەسانەی لە مەلبەندی رۆشنبیری نەخشی بەرچاویان بووە پێشکەش کرا.
لە سەر بانگهێشتی فەرمی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد، لە حیزبی دیموکراتی کوردستان، هەیئەتێکی کومیتەی بریتانیای حیزبی دیموکراتی کوردستان، پێکهاتوو لە بەڕێزان مەولوود سوارە، جەمال جەباری و خاتوو مینا محمودیان بەشداری ئەو چالاکییە ڕۆشنبیرییەی کرد. لە کاتی پێشکەش کردنی خەڵاتەکاندا، بەڕێز مەولوود سوارە ئەندامی ڕێبەری و نوێنەری حیزب لە بریتانیا، یەکێک لەو خەلاتانەی پێشکەشی وەرگرانی خەڵاتەکە کرد. بەڕێزیان دوای پێشکەش کردنی خەڵاتەکە، وتەیەکی لە پەیوەندی لەگەڵ کاروچالاکی و گرینگی مەلبەندی رۆشنبیری کورد پێشکەش کرد. بەڕێز سوارە لە وتەکەیدا جیا لە سپاس و پێزانین بۆ کارگێرانی مەلبەنەند و و ماندوو بوون و کاری بەردەوامیان، یادێکی لە خوالیخۆش بوو کاکە شێرکۆ فەتحوڵڵا و باقی دۆستانی مەلبەند لەسالەکانی ٩٠ی زایینی کرد و داوای کرد کە هەموو حیزب و لایەنەکان و رەوەندی کورد لەبریتانیا پێویستە هاوریکاری و پشتگیری مەلبەندی رۆشنبێری بکەن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە گروتینی دیکە بە کاروچالاکییەکان بدرێ، چونکا ئەو مەڵبەندە گرینگییەکی تایبەتی بۆ بووژاندنەوەی چاند و هونەری کوردی لە بریتانیا هەیە.
جێگای ئاماژەیە کە بەشێکی بەرچاو لە نوێنەری حیزب و لایەنەکانی کوردستان بەشداری ئەم کۆرە بوون.
لەکۆتای بەرنامەکە کە سندوقی یارمەتیان بە مەبەستی یارمەتی بۆ مندالانی شەهیدان ئامادە کردبوو بەشدار بووان بە حورمەت و دلفراوانیەوە بەشداری یارمەتی دانیان کرد.
جێگای ئاماژەیە کە شاعیری لاو رەنج بەرزەنجی کتێبی شیعرەکانی بەنێوی "دڵ کاتی نەما بۆ فرین" پێشکەشی بەشدار بووان و هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کورد.
جێگای ئاماژەیە کە مەلبەندی رۆشنبیری کورد لە لەندەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی بانگێشتن کردبوو کە بۆ ئەم مەبەستە هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهاتوو لەبەرێزان: مەولوود سوارە، جەمال جەباری و خاتوو مینا محمودیان ئامادەی کۆرەکە بوون.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 496 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact