. . . .


12 Jul 2015

به‌شداری هه‌یئه‌تێکی کومیته‌ی دانمارکی ح د ک له‌ کوبونه‌وه‌ی س


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: لیژنەی ناوچه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان روژی یه‌کشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی ١٢/٧/٢٠١٥ی زایینی، به‌ مه‌به‌ستی باس و تاوتوێ کردنی بارودوخی ئێستای باشوری کوردستان و پرسی ده‌ستورو سه‌روکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان و ئالۆزیه‌کانی ئه‌و دوواییانه،‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کی به‌ به‌شداری هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان پێک هێنا. له‌سه‌ر بانگهێشتی لیژنەی ناوچه‌ی پارتی هه‌ێئه‌تێکی کۆمیته‌ی دانمارکی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهاتوو له‌ به‌رێزان ره‌سوڵ ئه‌دیب وره‌حیم خالیدنیژاد ئەندامانی کۆمیتە وخالید ره‌واندوست بەرپرسی پەیوەندیە کۆردستانیەکانی کومیته‌ دانمارک به‌شداری کۆبونه‌وه‌که‌ بوون. پێشه‌کی له‌ لایه‌ن به‌رێز موسا ڕه‌شید به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی له‌ ولاتی دانمارک روون کردنه‌وه‌یه‌ک سەبارەت بە مەبەست و تەوەرەکانی ئەو کۆبوونەوەیە پێشکەشی ئاماده‌ بووان کرا. پاشان به‌شدارانی کۆبونه‌وه‌که‌ به‌ وردی لێک دانه‌وه‌ و ره‌خنه‌و پێشنیاره‌کانی خۆیان ئاراسته‌ی بەڕێوەبەری کۆبونه‌وه‌که‌ کرد و له‌ لایه‌ن ناوبراوه‌وه‌ ولام و روون کردنه‌وهی پێویست‌ درایە بەشداران. شایانی باسه‌ هه‌یێه‌تی حیزب چالاکانه‌ به‌شداری باسه‌کان بوو و لە راستەی سیاسەتەکانی حیزب دا ڕاوبۆچوونی خۆیان لە سەر کۆی گشتی کۆبوونەوەکە خستە ڕوو. پاشان به‌ئیواره‌ خوانێک میوانداری له‌ ئاماده‌ بووان کرا کۆبونه‌وه‌که‌ کاتژمێر ۶ی دوای نیوه‌رۆ کۆتایی پێهات.

حیزبی دیمۆکراتی کوردستان- کومیتەی دانمارک
kdp-pdk-7-2015.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 453 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact