. . . .


11 Jul 2015

بەشداری هەیئەتێکی حدک لە سمینارێکی سەعدی ئەحمەد پیرە، لە واشنگتۆن


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: ڕۆژی شەممە ١١ی جولای ٢٠١٥ی زایینی، مەڵبەندی ڕێکخستی ئەمریکای یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە هۆڵی Hilton Gardenی شاری واشێنگتۆن، سمینارێکی بۆ بەڕیز سەعید ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێک هێنا. لەو سمینارە دا کە هەیئەتێکی حیزب بە سەرپەرستی بەڕیز مستەفا شەڵماشی و هاوڕێیەتی کامەران بالنوور و کۆمەڵێک لە ئەندامانی حیزب بەشدار بوون، بەڕیز سەعدی پیرە، چەندین باسی گرینگی وەک شەڕی کورد و تاقمی تێرۆریستی داعش، بارودۆخی ناوخۆیی کوردستان و پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها بەشداری چالاکانی کورد لە دووایین کۆبوونەوەی ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست ورووژاند. سەبارە بە بەشداری چالاکانەی لایەنە کوردستانییەکان لە کۆبوونەوەی شۆڕای ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست دا بەڕیزیان ئاماژەی بە هاودەنگی و هاوڕایی لایەنە کوردستانییەکان بە گشتی کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بەو هاودەنگییە بە تایبەت بۆ تەنزیم و پڕنێوەرۆک کردنی بەیاننامەی کۆتایی ئەو کۆبوونەوەیە دەربڕی و گوتی: ئەنجامی ئەو کۆدەنگییە ئەو ئاوڕدانەوە جێی بایەخە بوو کە لەو بەیاننامەیە دا لە کورد و دۆزی رەوای گەلەکەمانیان دابووە.
لە کۆتایی سمینارەکە دا چەندین پرسیار ئاراستەی بەڕیزیان کرا کەو ئویش وڵامی دانەوە.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئامریکا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 569 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact