. . . .


8 Jul 2015

بەشداری هەیئەتێکی حدک لە ئیوارەخوانێکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم??


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی سێشەممە رێکەوتی ٧ی جولای ٢٠١٥ کاتژمێر ٧ی ئێوارە بۆ ٩ی شەو نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک ساڵانی رابردوو ئێوارەخوانێكی لە پارلمانی بریتانیا ڕێکخست. ئەم ئێوارە خوانە بەبەشداری هەریەکە لە بەرێزان فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پیوەندیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاروان جەمال تاهیر نوێنەری نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بریتانیا و نوێنەری حیزب و لایەنەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان و چەندین ئەندام پارلمانتار و وەزیر و کونسول و نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا و چەندین کۆمپانی و کەسایەتی سیاسی کوردو بیانی بەشدار بوون.
سەرەتای بەرنامەکە بەرێزان نەدیم زەهاوی ئەندامی پارلمانی بریتانیا لەسەر لیستی پارتی پارێزگاران، بەرێز کاروان جەمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو ولاتە، بەرێز کاک فەلاح مستەفا وەزیری دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و چەند کەسایەتییەکی تر لەسەر ئالوگۆرەکانی ناوچە، شەری داعش، پێشکەوتنەکانی کوردستان، پێداویستی و نیازەکانی کورد و پشتیوانی زیاتر هێزی پێشمەرگە و ڕاکێشانی سەرنجی کۆمپانیا و شەریکە گەورە بریتانییەکان بۆ سەرمایە دانان لە کوردستان قسە و باسیان کرد. پاشان سوپاسی خاتوو بەیان سامی عبدالرەحمان ، نوێنەری پێشووی حکومەتی هەرێم لە بریتانیا کرا بۆ ئەو کارانانە کە لەکاتی نوێنەرایەتی لەو وڵاتە کردبووی و ئاواتی سەرکەوتنی زیاتران بۆ خواست لە پۆستە نوێکەیدا.
هەیئەتی حیزبی لەلایەن بەرپرسی تازەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرێز کاروان جەمال و ئامادەکارانی ئەو ئێوارەخوانەوە بە گەرمی پێشوازی کرا و ئەوانیش وێڕای سپاس بۆ بانگهێشتن کردنیان بۆ ئەو کۆبوونەوەیە، هیوای سەرکەوتنیان بۆ نوێنەری تازەی حکومەتی هەرێمی کوردستان خواست.
جێگەی ئاماژەیە کە لە پەراوێزی ئەو ئێوارە خوانە دا هاوڕێیانی حیزبی لە نزیکەوە لەگەڵ چەندین وەزیر، لۆرد و نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراو و کەسایەتی سیاسیی چاوپێکەوتنیان کرد و لە سەر ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ئێران و کوردستان وتووێژیان کرد.
بۆ ئەم ئێوارە خوانە هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی وکوردستان پێکهاتوو لەبەرێزان: دکتور سەعید شەمس، مەولوود سوارە، فەرزاد حیکمەت، حوسین ئەحمەدی و خاتوو مینا محمودیان بەشدار بوون.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان- بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 546 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact