. . . .


19 Jun 2015

ڕاگەیەنراوی کۆمیتەی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان- بەریتانیا


جەماوەری بەشەرەفی خەڵکی کوردستان ڕۆژی ٢٤ی جۆزەردان هەواڵی لە سێدارەدانی ڕۆڵەیەکی ئەم نەتەوەیەمان پێگەیشت، کە تەنها تاوانی ئەوەبوو داوای ئازادی، دادپەروەری، دیموکراتی دەکرد بۆ نەتەوەکەی بە شێوەیەکی ئاشتییانە و هێمنانە.
ڕاستە لەدەستدانی ڕۆڵەیەکی ئەم نەتەوەیە کەسەرێکی گەورەیە لە خەباتی نەتەوایەتییمان، بەڵام هەرگیز چۆك بە ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان نادا بەڵکو سورتریان دەکات لەسەر خەبات و بەرخۆدان لە پێناوی بەدیهێنانی حوکمی یاسا، ئازادی، مافی مرۆڤ، ئاشتی و دیموکراتی.
ئێمە لە کۆمیتەی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان لە بەریتانیا زۆر بەتوندی سەرکۆنەی ئەو تاوانە نەشیاوە ، دژ بە بەها مرۆڤایەتیانە دەکەین. هەروەها ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان دڵنیا دەکەینەوە کە خەبات بەردەوامی هەیە هەتا ئازادی تەواوەتی.
بەم کارە جمهوری ئیسلامی جارێکی دی سەلماندی کە چەندە لە نەتەوەکەمان دەترسێت و هەرگیز ناتوانێت بە فکر ڕووبەڕوی ببێتەوە چونکە ئەوان بیر تاریکن.. بەڵێ ئەوان دەتوانن کەسێك بکوژن یان ساختمانێك بڕوخێنن وە جەرگی دایکێکی بێتاوان بسوتێنن بەڵام هەرگیز ناتوانن ورە و ئاوات و هزری نەتەوەکەمان لەناوبەرن.
درود بۆ گیانی پاکی شەهید مەنسوور ئاروەند وە هەموو شەهیدانی نەتەوەکەمان، سەرکەوتن و سەربەرزی بۆ پێشمەرگە قارەمانەکانمان.

کۆمیتەی هاوکاری حیزبە کوردستانیەکان- لەندەن

١٩ی جونی ٢٠١٥

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 439 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact