. . . .


14 Jun 2015

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی ئامووزشی بۆ ئەندامانی ح د ک لە ناوچەی ئۆ


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: لە درێژەی کۆرو کۆبوونەوە ئامووزشییەکانی بەشی پەروەردەو فێرکردنی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٤-٦-٢٠١٥ی زایینی کۆبوونەوەیەکی ئامووزشی بۆ هاورێ سۆران شێرزاد، بەرپرسی بەشی پەروەردەو فێرکردنی حیزب لە وڵاتە پێکهات. سەرەتای کۆبوونەوەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب‌و دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی رزگاری کوردستان دەستی پێکردو دواتربەرێز نادرئەمینی بەرێوبەری کۆبوونەوەکە وێرای سپاسی بەشداری ئەندامانی حیزب لە پارێزگای ئۆستفۆڵدی نۆروێژی، پێشەکییەکی لە بابەتەکە بە مەبەستی بەرچاوروونی بۆ بەشدار بووان هێنایە بەرباس و دواتر باسە ئامووزشییەکە لە لایەن هاورێ سۆران شێرزادەوە دەستی پێکرد. بابەتەکە لە سەر قۆناغی هاتنە خواری حیزبی دێموکرات لە شاخ‌و جێگیربوون لە قوڵایی باشووری کوردستان‌و هەروەها چوونەوە شاخ‌و جێگیربوونی هێزەکانی حیزب لەم دواییانە بوو لە ناوچە سنوورییەکان. سۆران شێرزاد باسی هۆکارەکانی هاتنەخواری حیزبی لە ناوچە سنووری‌و شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد کە هۆکاری سەرەکی ئەم گرینگەی بە هۆی دروست بوونی حکوومەتێکی کوردی لە پارچەیەکی نیشتمان زانی‌و پاراستنی ئەو حکوومەتەی بە ئەرکێکی خۆی زانیوە‌و زۆر لە حەدی خۆی بگرە زیاتریش قوربانی بۆ داوە بۆ ئەوەی ئەم حکوومەتە جێی خۆی بگرێت، ئاماژەی بۆ کۆی ئەو هۆکارانە لە پەراوێزی ئەو هۆکارە سەرکییەدا کرد کە بوو بە قۆناغێکی دیکەی تێکۆشانی سیاسی‌و تەشکیلاتی،باسی شەهید بوونی رێبەرانی کاریزمایی‌و تێئۆریکی حیزب وەک د.قاسملوو دوکتوور شەرەفکەندی کرد کە زەربەیەکی قورس بوو بۆ حیزبی دێموکرات‌و سترۆکتۆری ئەو حیزبە. ئەمانە‌و کۆمەڵێک باس‌و بابەتی تری ئەو قۆناغە تا هەنووکە باس‌و خواسیان لە سەر کرا. هەروەها باسی ئەو قۆناغەی ئێستای حیزبیش کرا کە هێزەکانی لە ناوچە شاخاوییەکانی نێوان رۆژهەڵات‌و باشوور جێگیر کردووە کە بە کردارێکی شۆرشگێرانەو وڵامدەرانە بە ویستی رۆژهەڵاتی کوردستان‌و بەرپرسیارێتی حیزب بەرامبەر داخوازی خەڵک زانرا، هەروەها باسی ئەوەی کرد کە ئەو قۆناغە نوێیە ئەرک‌و بەرپرسیارێتی نوێش دەخاتە سەر شانی ئەندامانی حیزب بە تایبەت لە ئوروپا بۆ هاوکاری ماددی شۆرش‌و پشتیوانی لەو حەرەکەتە لە هەر رێگایەکەوە کە بۆیان بلوێت، کە لەگەڵ پێشوازی ئەندامانی حیزب بۆ هەر جۆرە هاوکارییەک رووبەروو بووەوە. بەشی کۆتایی تەرخان کرابوو بۆ تێ بینی بەشدارانی کۆڕەکە و هەروەها وڵامدانەوەیان لە لایەن سۆران شێرزادەوە کە دوای وڵامدانەوە کۆبوونەوەکە کۆتایی پێهات

حیزبی دیموکراتی کوردستان- نۆروێژ

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 596 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact