. . . .


8 Jun 2015

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی ئەمریکا،ی حدک لە ڕێوڕەسمی ٤٠ سالەی دامەز


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٧-٦-٢٠١٥ی زایینی، لەسەر بانگهێشتی فەرمی مەڵبەندی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان لە وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان، هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە ڕێورەسمی ٤٠مین ساڵەوەگەڕی دامەزرانی یەکێتی نیشتمانی دا لە شاری واشینگتۆن بەشدارییان کرد. لەو ڕێورەسمە دا کە نوێنەری حیزب و ڕێکخراوەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندام و لایانگرانی یەکێتی و کوردانی دانیشتووی دەڤەری واشینگتۆن بەشدار بوون، پەیامی پیرۆزبایی حیزبی و ڕێکخراوە بەشداربووەکان خوێندرانەوە کە لە ناویاندا، پەیامی پیرۆزبایی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانیش خوێندرایەوە، کە تێیدا پیرۆزبایی گەرم پێشکەشی هاوڕێیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرابوو بە بۆنەی داگیرسانی مۆمی ٤٠ ساڵەی تەمەنی دامەزرانی ئەو حیزبە تێکۆشەرەوە و داوا کرابوو کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردووک لا لە جاران قاییمتر و تۆکمەتر بێت بۆ خزمەتی زیاتر بە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئەمریکا
hdk-ynk6-2015-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 546 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact