. . . .


7 Jun 2015

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی حدک لە ڕێوڕەسمی ٤٠ سالەی دامەزرانی ی ن ک ل


ناوەندی هەواڵ- سوید: لە درێژەی چالاکی کومیتەی یوتوبوریی حیزبی دیموکراتی کوردستان دا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٧-٦-٢٠١٥ی زایینی، لە سەر بانگهێشتی کومیتەی ڕێکخستنی یەکییتی نیشتمانی لەو شارە، هەیئەتێکی حیزبی پێکهاتوو لە بەڕیزان کەریم حسێنی بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان و هاوڕێیەتی بەڕیزان محەمەد وەڵدبەگی، مەنسوور ئێران دووست و جەمال ڕووڕاست، لە ڕێورەسمی یادی ٤٠ ساڵەی دامەرزانی یە کییتی نیشتمانیدا بەشدارییان کرد و لەگەڵ پێشوازی گەرمی بەڕیزانی یەکییتی نیشتمانی بەرەوڕوو بوون و بە گەرمی بە خێرهاتنیان لێ کرا. لە بەشیکی بەرنامەکاندا هاوڕی مەحەمە وەڵەدبیگی لە وتارێکی کورتدا پیرۆزبایی کومیتەی یووتوبوری حدک بە بەڕێزانی ڕێکخستنی یەکییتی نیشتمان گەیاند و هیوا خواست کە پەیوەندی نێوان هەردووک حیزبی برا بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی دۆزی رەوای گەلەکەمان لە جاران قاییمتر بێت. پیویست بە ئاماژەیە کە لە پەڕاوێزی ئەو ڕێوڕەسمە دا هەیئەتی حیزبی چاویان بە نوێنەری بەشێکی بەرچاو لە حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان بکەوێ.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- گۆتێنبۆرگی سوید
hdk-ynk-6-2015.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 545 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact