. . . .


30 May 2015

بەشداری ئەندامانی حدک لە وڵاتی دانمارک، لە چالاکییەکی کومیتەی حیزب ?


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی مەی ٢٠١٥ی زایینی، لە سەر بانگەوازی کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لەوڵاتی دانمارک بە مەبەستی دیدار نوێ کردنەوە و هاوکات پێداچوونەوە بە کاروچالاکی چەند مانگی رابردوو و دارشتنی بەرنامە و پلانی تۆکمەتر بۆ تێکۆشانی حیزبی، کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندامان و دۆستانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە چوارچێوەی سەیرانێکی بەهاری دا لە دەوری یەک کۆبوونەوە.
سەرەتای بەرنامە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و یەک خولەک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد. ئینجا هاوڕێ خالید ڕەواندووست وەک ڕێکخەری سەرەکی ئەو سەیرانە، چەند وتەیەکی سەبارەت بە ئامانج و مەبەستەکانی سازدانی ئەو دیدارە پێشکەشی ئامادە بووان کرد. بە دوای ئەو دا هاوڕێ هیوا زەبیحی، بەرپرسی کومیتەی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەو وڵاتە، چەند وتەیەکی پێشكەش کرد. هاوڕی هیوا زەبیحی لە سەرەتای قسەکانی دا وێڕای بەخێرهێنانی ئامادە بووان، سپاسی هاوڕێیان و ئەندامانی حیزبی کرد کە بە پیر بانگەوازی کومیتەوە هاتن و هیوای سەرکەوتن و دووبارە بوونەوەی ئەو جۆرە دیدارەی خواست لە داهاتوو دا. ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەوە یەکەم جارە لە وڵاتی دانمارک جالاکی لەو جۆرە ئەنجام بدرێ، باسێکی سەبارەت بە ئەرکی ئەندامانی حیزب لەو وڵاتە دەستپێکرد. ناوبراو بە ئاماژە بە چالاکییەکانی جەند مانگی رابردووی کومیتەی حیزب، سپاسی هاوڕێیانی کرد کە هەموو کات بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرک و کارە حیزبییەکان ئامادە بوون و هیوا خواست کە لە داهاتووش دا هەروا ئامادەی کاروتێکۆشان بن. هاوڕێ زەبیحی لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا باسی لە بەرنامەی کاری داهاتووی کومیتە کرد. نابراو لە قسەکانی دا ئاماژەی بەو ئەرکە قورسانە کرد کە ئەندامی حیزبێکی سیاسی لە چوارچێوەی سیاسەتەکانی حیزبەکەیدا دەکەونە سەرشانی، هەر بۆیە داوای کرد بە هاوڕێیان بە هەر جۆرێک و لە هەر ڕێگەیەکی مومکین بۆ بە جێ گەیاندنی ئەرکەکانیان کەڵک وەرگرن.
بە دوای ئەو دا چەندین کەس لە هاوڕییان بەشداری باسەکانیان کرد و ڕاوبۆچوونی خۆیان لە سەر سیاسەتەکانی حیزب و کاروچالاکییەکانی ماوەی ڕابردووی لەو ڵاتە هێنایە زمان.
پێویست بە ئاماژەیە کە هاوڕێیانی حیزبی خۆشحاڵی خۆیان لەو هەنگاوەی کومیتەی دانماریکی ح دک دەربرێنی و داوایان کرد کە ئەو جۆرە دیدارانە بەردەوام بن.
پێویست بە ئاماژەیە کە هاوڕێیانی حیزبی هیندێک هاریکاری دارایی و کەرستەی ئیلیکترۆنییان پێشکەشی کومیتەی دانمارک کرد و دوایان کرد کە ئەو هاریکاری و کەرەستانە بگەیەننە ئۆرگان و کومیتەکانی حیزب لە کوردستان.
پاش مانەوەی چەندین کاتژمێر لە ناو سرووشتی دڵڕفێنی ئەو ناوچەیە و لە ناو خۆشحاڵی هاوڕێیانی دا، ئەو سەیرانە کۆتایی پێ هات.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- دانمارک

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 458 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact