. . . .


31 May 2015

هەیئەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ڕێورەسمی چل سالەی دامەزرانی ?


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٣١ی مەی ٢٠١٥ کومیتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سوید، بە بۆنەی چلەمین ساڵیادی دامەزرانی ئەو حیزبە، ڕێوڕەسـمێکیان لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید ڕێکخست.
لەو ڕێورەسمە دا کە نوێنەرایەتی زۆربەی هەرە زۆری حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان و کۆمەڵێکی زۆر لە کوردانی دانیشتووی وڵاتی سوید تێیدا بەشدار بوون، ڕێز لە چل ساڵ خەبات و تێکۆشان و قوربانی دانی ئەو حیزبە تێکۆشەرە گیرا. لە سەر بانگهێشتی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، هەیئەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێک هاتوو لە هاوڕێیان حەسەن رەستگار، حەمەدەمین رەشیدی، عومەر ئەمینی و حەسەن ئەهوەن، بەشداری ئەو ڕێوڕەسمەیان کرد و پەیامی پیرۆزبایی حیزبی دیموکراتی کوردستانیان گەیاندە هەواڵانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان. پیویست بە ئاماژەیە کە هەیئەتی حیزبی زۆر بە گەرمی لە لایەن بەڕێز سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی سەرکردایەتی و ئەندامانی دیکەی کومیتەی یەکێتی نیشتمانییەوە پێشوازیان لێ کرا.
لە پەراوێزی ئەو بەشدارییە دا، هاوڕێیانی حیزبی چاویان کە نوێنەرایەتی بەشێک لە حیزب و ڕیکخراوە کوردستانییەکان کەوت و لە سەر بارۆدۆخی ئیستای کوردستان و پێشهاتەکانی ئەو دواییانە باس و خواسیان کرد.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید
hdk-ynk-swe2015-1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 507 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact