. . . .


31 May 2015

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی حدک لە چلەمین ساڵەوەگەڕی دامەزرانی ی ن ک


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٣١ی مەی ٢٠١٥ لە بارەگای کومیتەی رێکخستنی بریتانیا،ی یەکێنی نیشتمانی کوردستان لە بێرمینگهام ، بە بەشداری ئەندامان و دۆستان و لایانگرانی ئەو حیزبە یادی چلەمین ساڵەی خەباتیان کردەوە. لە سەر بانگهێشتی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهاتبوو لە بەرێزان کاک کەیوان شێرزاد ئەندامی کۆمیتەی بریتانیا و کاک ناجی ئەشکوو ئەندامی کۆمیتەی بێرمینگهام بەشدار بوون و پەیامی نوێنەرایەتی "حدک" لە بریتانیا،یان پێشکەش بە هەواڵانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد. جێی ئاماژەیە کە لە میانەی دانیشتنەکە دا بەشێکی بەرچاو لە بەشداربووان پرسیار و تێ‌بینییان لە بارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی سەر سنووری رۆژهەڵات هەبوو کە لە لایان هەیئەتی حیزبەوە سیاسەت و هەڵوێستی حدک لەو پەیوەندییە دا باسکراو و سپاس و پێزانینی خۆیان لە ئاست هەست بە مەسئوولییەت کردنیان بۆ چاڵاکی و خەبات لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بەرژەوەندی نەتەوەیی دەربری .

حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی بریتانیا
hdk-ynk2015.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 710 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact