. . . .


23 May 2015

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی ح د ک، لە کۆنگرەی سالانەی فێدراسیۆنی کۆم??


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: رۆژى شەممە رێکەوتی ٢٣ی مای ٢٠١٥ی زایینی، لە سەر بانگهێشتی فەرمی فیدراسیۆنی کۆمەڵه کوردییەکانی دانمارک شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان به سەرپەرشتی هاوڕێ ڕەحیم خالیدنژاد بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی کۆمیتەى دانمارک بەشداری کۆنگرەی ساڵانەی ئەو فیدراسیۆنه بوون. کۆنگرە به خولەكیک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی شەهیدانى کوردستان دەستی پێکرد، پاشان راپۆرتی ساڵانەی فیدراسیۆن له لایەن کاک عەدنان ئاغا جان پێشكەش کرا. ئامادە بووانی کۆنگرە بە رخنه و پێشنیاری بە جێ، بەشداری باسەکانی کۆنگرەیان کرد و چەندین پێشنیاری بەجێ، بۆ هەرچی باشتر بەڕێوەچوونی کارەکان لە داهاتوو دا پێشنیار کرا. له بڕگەی کۆتایی کۆنگرە دا هەلبژاردن بەرێوه چوو و ئەندامانی نوێی فیدراسیۆن هەڵبژێردران. جێگەی ئاماژەیه کە بەشداری شاندی کۆمیتەی دانمارکی حیزب لەگەڵ پێشوازی گەرمی بەڕێوه بەرانی کۆنگرەکە بەرەوڕوو بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستان- کۆمیتەى دانمارک

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 412 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact