. . . .


21 May 2015

بەرێوەچوونی ئاکسیۆنێکی نارەزایەتی لە لایەن کوردانی دانیشتووی شاری


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: لە درێژەی خۆپیشاندان و ڕێپیوانی کوردانی هەندەران بۆ پشتگیری لە سەرهەڵدان و داواکاری ڕەوای خەڵکی شاری مەهاباد و مەحکووم کردنی کوژارنی گۆماناوی فەریناز خوسرەوی لە لایەن یەکێک لە مۆرەکانی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێرانەوە و هاوکات بۆ گەیاندنی دەنگی نارەزایەتی گەلەکەمان بە گوێی خەڵکی جیهان، ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢١-٥-٢٠١٥ لە شاری "ئۆبێنغۆ،ی وڵاتی دانیمارک، ئاکسیۆنێکی نارەزایەتی لە لایەن کۆمەڵەی کوردی ئەم شارەوە پێک هات. سەرەتای خۆپێشاندانەکە بە رێپێوانێک لە ناو شاقامی گشتی ئەم شارە دەستی پێکرد و پاشان لە لایەن رێزدار پارێزەر "فەلەمەز حەبەش" چەند وتەیەک سەبارەت بە بەرخۆدانی کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەو زوڵم و زۆرییانەی کە لە لایەن رێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە لێیان دەکرێت پێشکەش کرد و هەروەها خوازیاری یەکدەنگی و یەک هەڵوێستی هەرچی زیاتری کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان بۆ وەدی هێنانی مافەکانیان بوو. لە برگەیەکی دیکەی خۆپێشاندانەکەدا لە لایەن هاوڕێ "شۆرش بێهروزی"ەوە پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان خوێندرایەوە و لە کۆتایی دا سپاسی بەرێوەبەی کۆمەڵەی کوردی ئەم شارە رێزدار"نیهاد هەنان،ی کرد بۆ پێک هێنانی ئەم ئاکسیۆنە نارەزایەتیە. جێی ئاماژەیە کە سەرجەم دانیشتوانی کوردی ئەم شارە کوردی رۆژئاوای کوردستانن.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کۆمیتەی دانمارک

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 404 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact