. . . .


17 May 2015

کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان لە شاری ئوپسالای سوید، دەنگی پشتگیر??


ناوەندی هەواڵ- سوید: بە دەستپێشخەری کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری ئوپسالا،ی سوید و بە هاوکاری کۆمەلەی سویدی- کوردی و یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان لەو شارە، خۆپیشاندانێکیان بۆ پشتگیری سەرهەڵدانی خەڵکی مەهاباد و شارەکانی دیکە ڕۆژهەلاتی کوردستان ڕێکخست. لەو خۆپیشاندانە دا کە کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان و ئەندامان، دۆست و لایانگرانی حیزبی نیشتەجێی لەو شارە تێیدا بەشدار بوون، چەندین درووشم و وێنەی تایبەت بە سەرهەڵدانی خەڵکی مەهاباد و شارەکانی دیکە کوردستان و کیژۆڵەی جوانەمەرگ پەریناز خوسرەوانی بەرز کرانەوە و دەیان دروشمی جۆراوجۆر بە زمانەکانی سویدی و کوردی گوترانەوە. لە درێژەی خۆپیشاندانەکەدا، پەیامێک بە زمانی کوردی لە لایەن هاوڕێ عەبدووڵا کەریمی بەپرسی کومیتەی حدک لەو شارە پێشکەش کرا. هەروەها هاوڕێ سەید عەزیز نژادیان ئەندامی کومیتەی گشتی حیزب لە وڵاتی سوید پەیامێکی بە زمانی سویدی خوێندەوە. لەو پەیامانە دا وێڕای باس لە ڕووداوەکانی ئەو دواییانەی مەهاباد و سەرهەلدانی خەڵکی ئەو شارە، داوا لە کۆڕ و کۆمەلە مرۆڤ دۆست و داودەزگا پەیوەندی دارە سویدییەکان کرابوو کە گوشار بخەنە سەر ڕژیمی ئیسلامی ئێران کە گیراوەکانی خۆپیشاندانەکانی مەهەباد، سەردەشت و سنە ئازاد بکات و قەرەبووی بریندار و شەهیدەکان بکاتەوە.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 550 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact