. . . .


17 May 2015

ڕێپێوانی ئەنجوومەنی کۆمەڵە کوردیەکان و ١٠ حیزبی سیاسی کوردستانی لە ?


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٧-٥-٢٠١٥ی زایینی کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ، ئەنجومەنی کۆمەڵەکوردییەکان لە ڕۆژئاوی یوتەلاند لە وڵاتی سوید بە هاوکاری و پشتیوانی ١٠ حیزب و ڕێکخراوی کوردستانی لە شاری یۆتۆبۆری سوید ڕێپیوانێکیان ساز کرد. ئەو ڕێپێوانە بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەتی شاری مهاباد وەڕێخرابوو. ڕێپیوانەکە لە ناوەندی شاری یۆتۆبۆری، لە جێیەک بە ناوی برونس پارک،وە دەستی پێکرد و تا ناوەندی تیاتری گەورەی شار " ستورا تیاتر" درێژەی هەبوو. لەو ڕێپیوانەدا درووشم گەلێکی وەک مەهاباد تەنیا نیە، لە خوێنی لاوانی کورد بێ دەنگ نابن، کوردستان پشتیوانی ڕۆژهەڵاتە و چەندین درووشـی دیکە، بە زمانەکانی کوردی و سویدی گوترانەوە و بە شێوەی پلاکارد بەرزکرانەوە. لە کۆتای ڕێپیوانەکەدا پەیامی هاوبەشی ئەنجومەنی کۆمەڵە کوردییەکان لە ڕۆژئاوی یوتەلاند و حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان خویندرایەوە کە تیدا جینایەتەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی وڵات و بەتایبەتی مهاباد مەحکوم کران و هەروەها پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵکی ڕاپەڕیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕی .پێویست بە ئاماژەیە کە جگە لە پەیامی حیزبە سیاسییەکان و ئەنجومەنی کومەڵە کوردییەکان، ڕێکخراوی تۆڕی ژنانی کورد لە شاری یۆتێبۆریش پەیامی پشتگیری خۆیان خوێندەوە.
گرینی ئەورێپیوانە لەوە دابوو کە ئەوە بۆ جاری یەکەمە کە چەندین ١٠ حیزب و ڕێکخراوی هەر چوار پارچەی کوردستان، ئاوا بە شیوەیەکی هاودەنگ و دەست لە ناو دەستی یەکدی، دژ بە یەکێک لە داگیرکەرانی کوردستان هەڵویست بگرن و ڕێپێوان ساز کەن. گرینگییەکی دیکەی ئەو ئەو ڕێپێوانە لەوە دایە کە دیسان بۆ جاری یەکەم کە ڕیکخراوە غەیرە حیزبییەکانی وەک کۆمەڵە کلتووری و ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان جڵەوی چالاکییەکی لەو جۆرە بگرنە دەست، کە ئەوە تەواوییەتی خۆی دا بە گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لە کاری ڕێکخراوی و جەماوەر دادەنرێ و جێی خۆیەتی وێڕای دەستخۆشی وتن بە ڕێکخەرانی ئەو خپۆیشاندان و ڕێپێوانە، هەوڵ بدەرێ کە لەو بوارە دا هاوکاری زیاتر بێتە ئاراوە.
ئەو ڕیکخراو و حیزبانەی لە خۆپیشاندانی شاری یۆتێبۆری دا بەشدار بوون بریتی بوون لە:
- ئەنجومەنی کۆمەڵە کوردییەکان لە ڕۆژئاوای سوید
- حیزبی دیموکراتی کوردستان
- پارتی دیموکراتی کوردستان
- یەکێتی نیشتمانی کوردستان
- بزووتنەوەی گۆڕان
- پارتی کرێکارانی کوردستان
- حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
- کومەڵە- ڕێکخراوی حیزبی کمۆنیستی ئێران
- کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستان
- کومەڵەی شۆڕشگێڕ زەحمەتکێشانی کوردستان
- حیزبی شیوعی کوردستان

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی یۆتۆبۆری سوید


بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 524 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact