. . . .


14 May 2015

ڕپێوانی کوردانی دانیشتوی وڵاتی ئوتریش بۆ پشتیوانی لە ڕۆژهەڵاتی کورد?


ناوەندی هەواڵ- ئۆتریش: لە درێژەی کۆبوونەوە و خۆپیشاندانی کوردانی تاواراوگە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی مەهاباد و سەرجەم ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتوی ئوتریش، لە شاری وییەن ڕێپێوانیکی چەند کیلومترییان لە ناوەندی شارەوە تاکوو بەردەم باڵوێزخانەی ڕژیمی ئیسلامی پێک هێنا و ناڕەزایەتی خۆیان سەبارەت بە بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕی. خۆپیشاندەران بە دانی دروشم و بڵاو کردنەوەی نوسراوە لە نێوان دانیشتوانی ئەو وڵاتە، بێزاری خۆیان دژ بە سیاسەتی سەرکوت و کوشتار و ئینکاری گەلەکەمان نیشاندا.
لەو خۆپیشاندانە دا پەیامی خۆپیشاندەران لە لایەن دوکتۆر عەلی مازوچی ( ح د ک ) وە دوکتۆر جەزا ساڵحی ( ح د ک ا ) لە بەردەم باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران خویندرایەوە و وێڕای مەحکوم کردنی جەنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان وە دەست بە سەر کردن وە بریندار کردنی دەیان هاوڵاتی کورد، دەنگی ناڕەزایەتی کوردانی دانیشتوی وڵاتی ئوتریشیان گەیاندە گوێی خەڵکی ئەو وڵاتە.
شایانی باسە لەو خۆپیشاندانە هاووڵاتیانی هەر چوار پارچەی کوردستان هاودەردی خۆیان لەگەڵ بنەماڵەی فەریناز خوسرەوانی دەربڕی وە کۆماری ئیسلامییان هۆکاری سەرەکی ئەو کارەساتە ناساند و مەحکومیان کرد، بە تایبەت کە ناراستەوخۆ پشتگیری لە بکوژانی پشتی پەردەی فەریناز دەکات و بە درووست کردنی سیناریۆی جۆراوجۆر، هەواڵی چەواشە کردن و بەلاڕێدا بردنی ڕای گشتێ دەدات.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئوتریش
otrish.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 689 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact