. . . .


16 May 2015

خۆپیشاندانی کوردستانیانی نیشتەجێ لە شاری ترۆندهایم بۆ پشتگیری لە خ?


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ: ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٥ ی ئایار ٢٠١٥ ، ڕەوەندی کوردی لە شاری "ترۆندهایم"ی نێوەڕاستی نەرویج بە سەرپەرەشتی " کۆمیتەی هاوکاری کوردستانیان "، بەمەبەستی شەرمەزارکردن و ناڕەزای دەربڕین لەمەڕ مەرگی گوماناوی " فەرزینا خوسرەوانی "( کچە کوردی دانیشتووی شاری مەهاباد کە لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شار بە نێوی " تارا " لە ڕۆژی دووشەممە ٤ی ئایار گیانی سپارد) وهه روه ها پشتگیری و پشتیوانی لە ماف و داخوازیەکانی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵات،خۆپێشاندانێکی هێمنانه یان ئه نجام دا. هەروەها هاوسۆزی و هاودەردی خۆیان لەگەڵ دەنگی خەڵکی ناڕازی لە سەرجەم شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشان دا و هاوکات داوای ئازاد کردنی دەست بەسەر کراو گیراوانی بەشداربوو لە خۆپیشاندەرانی ناڕازی تایبه ت به و کاره ساته یان کرد .

سەرەتا " بێکەس بەرواری " بە نێوی " کۆمیتەی هاوکاری کوردستانیان " بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد و هۆکار و ئامانجی خۆپیشاندانەکەی بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە و بە سروودی نەتەوەیی " ئەی ڕەقیب " گردبوونەوەکە دەستی پێکرد. پاشان پەیامی " هێزە کوردستانی و ڕێکخراوەکان " لە لایەن خاتوو " سۆما فەتووڵای" بە زمانی نەرویجی خوێندرایەوە ، دوواتر بە زمانی کوردی لەلایەن خاتوو" ڕووناک خاتوونی " پەیامی کۆمیتەی هاوکاری پێشکێشکرا ، کە ناوەڕۆکی پەیامەکە بریتی بوو لە گەیاندنی دەنگی خەڵکی ناڕازی و داواکاری و داخوازیەکانیان بە لایەنە پەیوەندار و ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافە مرۆڤایەتیەکان و شەرمەزارکردن و مەحکوم کردنی ئەو کارە قێزەونە و چەندین تاوانی تری دژ بە مرۆڤایەتی دوورو هاودژ لە هەموو یاساکان ، لەوانە لە سێدارەدانی لاوی ژێر ١٨ ساڵ و گرتن و بێسەرو شووێن کردنی دەیان کەسایەتی چالاک لە بوارە جیا جیاکاندا و بڵاوکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان بەشێوازێکی نەخشە بۆ داڕێژراو میلیتاریزە کردنی تەواوی شارەکان و زەوتکردنی ماف و ئازادی و دەربڕینی بیروڕاو سەرکوتکردنی گەلانی بندەست ، ئەمانەو دەیان تاوانی تر ، کە بە مەبەست دەکرێن و ڕۆژانە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران دژ بە نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵات ئەنجامی دەدا، پشتگیری و پشتیوانی لەلایەن ڕەوەندی کوردی لە دەرەوە بۆ داخوازی و داواکاریەکانیان دووپاتکرایەوەو بەڵێنی هەر چەشنە هاوکاریەکیاندا بەو مەبەستە، بەگشتیش تیشک خرایە سەر دۆخی کورد لە بەشەکانی تری کوردستان ، لە بەشیکی دیکەدا " یان بیۆر ڤیندهایم " لە پارتی ژینگە پارێزی نەرویجی و ئەندامی شارەوانی شاری ترۆندهایم ، پەیامێکی کورتی بۆ پشتیوانی لە ڕووداوەکانی ئەو دوایەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش کرد. دواتر سه رۆکی " ده سته ی ڕاوێژکاری کۆمه ڵگای فره ڕه نگ" (مانگفۆڵدس ڕۆدێت ) لە شارەوانی ترۆندهایم بەڕێز " ئیسماعیل سەلاد ئیلمی " بە پەیامێک پشتگیری شارەوانی و دەستەی ڕاوێژکاری بۆ نەتەوەی کورد لەمەڕ ماف و داخوازیەکانیان دەربڕی و ئامادەی خۆشیانی بۆ هەر چەشنە هاوکاریەک ڕاگەیاند ، لە کۆتایشدا پەیامی سەرۆکی "دەستەی ڕاوێژکاری لە مافی مرۆڤی نەرویجی" لەلایەن " بێنت هاوگەوە " پێشکەشکرا، بەڕێزی سەرەنجی خۆپیشاندەرانی بۆ قووڵایی کارەساتی مرۆیی جووڵانەوەی ئێران لە ئاست کورد ڕاکێشا.

جێگای ئاماژە بۆکردنە ژمارەیەکی به رچاوی ڕەوەندی کوردی و دۆستەکانیان ، کە پێکهاتبوون له چەند نەتەوەی جیا جیا لە ناوه ڕاستی نه رویج و شاری ترۆندهایم دا بەشدار بوون. خۆپێشاندەران بە بەرزکردنەوەی ئاڵای نه رویج و کوردستان، هەروەها وێنەی جوانەمەرگ "فەریناز خوسرەوانی" و وێنەی بریندارانی ناڕەزاییەتییەکان و وێنەی چالاکانی سیاسی لە نێو چاڵە ڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی و بێزاری خۆیان لە سیاسەتی سەرکوتی ئەو ڕژێمە دەربڕی و بە وتنەوەی چەند دروشمێك لە پاش دوو کاتژمێر کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکە هێنا.
" "کۆمیتەی هاوکاری کوردستانیان
پێکدێت لە :-
حیزبی دیموکراتی کوردستان
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
بزوتنەوەی گۆڕان
پارتی دیموکراتی کوردستان
پارتی کرێکارانی کوردستان
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
پارتی یەکێتی دیموکرات
کۆمەڵەی ئاشتی کوردستان
ڕێکخراوی کەلتوری کوردی سورێن
ڕێکخراوی کەلتوری کوردی خۆگونجاندن لەگەڵ کۆمەڵگای نەرویجی لە ترۆندهایم
١٥ ی ئایاری ٢٠١٥
دەستەی ڕاگەیاندنی " کۆمیتەی هاوکاری کوردستانیان" لە نێوەڕاستی نەرویج/ شاری ترۆندهایم


بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 692 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact