. . . .


16 May 2015

کوردانی ڤانکۆڤێری کاناداش پشتگیری خۆیان بۆ مەهاباد دەربڕی


ناوەندی هەواڵ- کانادا: ‌ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٥ی مانگی مەی ٢٠١٥ی زایینی لە سەر داوای چەند حیزبی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕەوەندی کورد، لە ناوەندی شاری ڤانکۆڤێر لە ڕۆژئاوای کانادا ،خۆپێشاندانێک بۆ پشتگری کردن لە خۆ پێشاندانی ١٧ی مانگی بانەمەڕی مەهاباد و مەحکوم کردنی هەوڵی دەست درێژی مۆرەیەکی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران بۆ سەر خاتوو فەریناز خوسرەوانی کە لە ئاکام دا بوە هۆیی گیان لە دەست دانی ئەو کیژە کوردە ڕێکخرا. لەو خۆپێشاندانەی کوردستانیانی ڤانکۆڤێری کانادا وێڕای هاودەنگی و هاوپێوەندی دەڕبڕین لەگەڵ خەڵکی بە هەڵوێست و شۆڕشگێری مەهاباد،چەندین دروشم بە دژی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران بە دەنگی بەرز گوترانەوە. هەروەها پەیامێک بە زمانی کوردی لە لایەن ئەنوەر کەریمی بە نوێنەرایەتی کومیتەی ڕێکخستنی ئەو خۆ پێشاندانە پێشکەش کرا و پەیامێکیش بە زمانی ئینگلیسی لە لایەن سمایل ئیبراهیمی پێشکەش کرا. کاتژمێر یەک و نیوی دوانیوەڕۆ کۆتایی بە خۆپێشاندانەکە هات.

حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
‌کومیتەی ڕۆژئاوای کانادا -ڤانکۆڤێر
vankover5-2015.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 7076 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact