. . . .


14 May 2015

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک لە بەردەم کۆنسوڵی ئێران لە فڕانکفۆرتی ئ?


ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، بەرامبەر بە 13ی مەی ٢٠١٥ی زایینی، لە سەر بانگەوازی کومیتەی ڕێکخستنی خۆپیشاندانەکان لە وڵاتی ئاڵمان، لە سەر بانگەوازی کومیتەی ڕێکخستنی خۆپیشاندانەکان لە وڵاتی ئاڵمان، کە زۆربەی هەرە زۆری حیزب و ڕیکخراوە کوردستانی و ئێرانییەکانی نەیاری ڕژیمی ئیسلامی ئێران، تێیدا بەشدارن، خۆپیشاندانێک لە بەردەم کۆنسوڵگەری ڕژیمی ئیسلامی، لە شاری فڕانکفۆرت ڕێکخرا. بەشداری ئەو نارەزایەتی کاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی ئاڵمان، لە بەردەم جاسوسخانەی ڕژیم دا کۆبوونەوە و بە بەرز کردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و دەیان دروشم و وێنەی جۆراوجۆر سیاسەتە دژی گەلەییەکانی ڕژیمی ئێرانیان لە قاو دا. هاوکات بۆ دەربڕینی هاوپشتی بۆ خەڵکی مەهاباد و شارەکانی دیکە کوردستان و هەروەها ڕیسوا و مەحکوم کردنی سیاسەتی سەرکوت و گرتنی ئەو ڕژیمە دژ بە خەڵکی کوردستانیان دەیان دروشمی جۆراوجۆریان وتووەوە.
دەیان لاپەرە بەیاننامە کە سەبارەت بە بارودۆخی ناوخۆیی ئێران و ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی کوردستان بە زمانی ئاڵمانی نووسرابوون، بە سەر ڕێبوارانی ئەو ناوچەیە دا بڵاو کرایەوە. پێویست بە ئاماژەیە کە لە درێژەی کۆمبوونەکە دا چەندین پەیام لە لایەن بەشدارانەوە خوێندرانەوە کە تێیاندا جگە لە مەحکووم کردنی سیاسەتی سەرکوتی ڕژیم لە کوردستان، داوای ئازاد کردنی دەستبەجێی گیراوانی ڕرووداوەکانی چەند ڕۆژی رابردوویان کردبوو و هاوکات پشتگیری قاییمی خۆیان بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دووپات کردبووەوە.

ئاکسیۆنی بەڕێوەبردنی نارەزایەتییەکان دژ بە ڕژیمی ئیسلامی ئێران

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 436 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact