. . . .


13 May 2015

دیداری نێوان هەیئەتێکی بەشی پەیوەندییەکانی حدک و پارتی دیموکراتی کو?


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٢-٥-٢٠١٥ی زایینی، هەیئەتێکی بەشی پەیوەندییەکانی کومیتەی سویدی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە بەرپرسایەتی هاوڕێ حەمەدەمین ڕەشیدی، لێپرسراوی پەیوەندییە کوردستانییەکانی کومیتە، چاویان بە هەیئەتێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید کەوت. هەیئەتی خانەخوێ بە سەرۆکایەتی بەڕێز قادر توانا، بە پرسی لیژنەی ناوچەی سوید،ی پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر بە گەرمی پێشوازیان لە هاوڕێیانی حیزبی کرد.
لەو دانیشتنە دا باسێکی گشتی لە سەر بارودۆخی کوردستان کە بریتی بوون لە شەڕی داعش، پیلانی وڵاتانی دراوسێی کورستان دژ بە حکومەتی هەریمی کوردستان و باسێکی تایبەت بە دارشتنی بەرنامەی کاری هاوبەش کە لە ڕێیەوە بتوانرێ لە دەرەوەی وڵات زیاتر خزمەت بە پرسی نەتەوایەتی کورد بکات.
جێگەی ئاماژەیە کە هەیئەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، خۆشحاڵی خۆیان لەو دانیشتنە دەربڕی و هیوایان خوات کە دانشتنەکان لە داهاتووش دا بەردەوام بن.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 534 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact