. . . .


12 May 2015

کۆبوونەوەی هاوبەشی ٩ حیزب و ڕێکخراوی کوردستانی لە شاری یۆتێبۆری سوید


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٢/٥/٢٠١٥ی زایینی کاتژمێر ٦ی ئێوارە، لە سەر بانگەوازی کمیتەی حدک لە شاری یوتوبوری ٩ حیزب و ڕێکخراوی سیاسی هەر چوار پارچەی کوردستان، بۆ تاوتوێی کردنی جەنایەتی کۆماری ئیسلامی و پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ڕۆژهەڵات و بەتایبەتی شاری سەربەرزی مەهاباد کۆبونەوە. کۆبونەوەکە بە دەقیقەیەک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد. پاشان لە لایەن هاوڕیی کەریم حوسینی ئەندامی کومیتەی گشتی ولاتی سوید و بەرپرسی بەشی پێوەندییەکانی کومیتەی یوتوبوری حیزبی دیموکراتی کوردستان، ئامانجی کۆبونەوەکە بۆ بەشداران شیکرایەوە، کە بریتی بوو لە چۆنییەتی ڕووداوی گیان لە دەستدانی فەریناز خوسرەوانی و سەرهەڵدانی خەڵکی ئازا و چاونەترسی شاری مەهاباد و سەرکوت و تەقە لێکردنیان لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئێرانەوە. پاشان ئامادە بووان بە گەرمی بەشداریان لە گفتوگوکاندا کرد و پاش باو و راوێژێکی ئیجابی، گەڵاڵەیەکی هاوکاری لە نێوان هەموو لایەنەکاندا هاتە ئاراوە کە بریتی بوو لەو خاڵانەی خوارەوە:
١- هاوکاری و بەشداری لە ڕیپیوانی رٶژی یەکشەمەی شاری یوتوبوری بکەن کە لایەن ئەنجومەنی کۆمەڵەکوردییەکان لە ڕۆژئاوی یوتەلاند ڕێکە دەخرێت
٢- لە ڕێپێوانەکەدا بەیانییەکی هاوبەش بخوێندرێتەوە کە بریتی بێت لە مەحکوم کردنی جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی و پشتیوانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی شاری مهاباد
٣- پێکهێنانی لیژنەیەکی ٥ کەسی بۆ هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی کۆمەڵەکوردییەکان بۆ ڕێکخستنی ڕێپێوانەکە
٤- هەوڵدان بۆ پێوەندی بەردەوام بۆ کاتە زەروییەکان و کاردانەوە خیرا لە شاری یوتوبوری
٥- گەیاندنی خواست وداواکانی ڕێپیوان و ڕەوەندی کوردی شارەکە بە تۆڕی پەرلمانتارانی کوردی پەرلمانی سوید بە مەبەستی گەیاندنی بە پارلمانی سوید.حیزب و ڕێکخراوە بەشدارەکانی ئەو کۆبوونەوەیە بریتی بوون لە:
١- پارتی دیموکراتی کوردستان
٢- حیزبی دیموکراتی کوردستانی
٣- حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
٤- یەکییتی نیشتمانی کوردستان
٥- کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
٦- حیزبی کمونیستی ئێران
٧- پارتی کرێکارانی کوردستان
٨- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٩- بزوتنەوەی گۆڕان

حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 391 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact