. . . .


10 May 2015

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی حدک لە کۆبوونەوەیەکی سەرۆکی هەرێمی کورد?


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩/٥/٢٠١٥ی زایینی نوێنەرایتە ی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشینگتۆن دیسی، کۆڕیکی بۆ بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەفدی یاوەری لە هوتێل شیرایتۆن لە تایسێنس کۆرنێری ڤیرجینیا بۆ کوردانی ئەو دەڤەرە ڕێکخست.
‌بەرێزیان سەرەتا باسێکی گشتی لە سەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان و شەری داعش پێشکئش کرد و باسی چۆنیەتی هەڵگریسانی ئەو شەرەی کرد کە لەیان تاقمی تێرۆریستی داعشەوە بەرۆکی کوردی گرت و باسی لە چۆنیەری بە گژ داکردنی تێرۆریستانی داعش بە گشژ گەڵی کوردستان لە لایەن عەرەبە شۆڤئنیەکان و هێندێک لە وڵاتانی دراوسێ کرد، پاشان بەرێزیان باس بەرەنگار بونەوەی هێزی پێشمەرگەی کورڕستانی کرد کەچۆن بە و کەمی ئیمکانات بە گژ ئەو تئرۆریستانە داچونەوە و زەربەیەکی کوشەندەیان لێ دان. پاشان باسێکی لەسەر سەفەرەکەیان
بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا کرد و هەروەها کۆبونەوەیان لەگەڵ لایەنەپەیوەندیدارەکان بە ئیجابی وەسف کرد . بە رێزیان ئاماژەی بەوە کرد کە لە لایەن دەسەلاتدارانی ئەمریکاوە بەڵێن بە وەفدی حکومەتی هەرێم دراوە کە بە زوترین کات سیلاح و ئیمکاناتی پیویستیان راستەوخۆ بۆ بنێرن.
‌لە برگەیەکی دیکەدا بەرێزیان ئاماژەیان بەوە دا کەحکومەتی ئامریکا زۆرێک و لە وڵاتان هیچ دژ کردەوەیەک نیشان نادەن دژ بە سەربەخۆیی کورڕستان و بگرە زۆرێک لە وڵاتان پاڵپشتی سەربەخۆیی کوردستان دەکەن. هەروەها بەرێزیان گوتی کە شەری داعش مەسەلەی رێفراندۆمی دوا خستوە، ئەگینا ئیمە دوای شەری داعش هەولەکانمان
‌بۆ سەربەخۆیی چرتر دەکەینەوە. لە بەشی کۆتایی دا ئاماژەی بەوە کرد کە گەڵی کورد زۆر نارەحەتی و دەربەدەری دیوە، بۆیە ئەوانە هەمو کۆتاییان پێهاتووە و ئێستا ئیتر کاتی هەوڵدانە بۆ بەدەست هێنانی دەسکەوتەکان.
‌شایانی باسە هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دیموکرات و نوێنەرایەتی حیزب لە واشینگتۆن بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئەمریکا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 536 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact