. . . .


10 May 2015

کوردانی دانیشتووی باشووری سوید، بۆ پشتگیری لە خەڵکی شاری مەهاباد، لە ?


ناوەندی هەواڵ- سوید: کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٠ی مەی ٢٠١٥ی زایینی، لە سەر بانگهشێتی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان و بە پشتگیری و بە پیرەوە هاتنی کومیتەی هاوکاری کومەڵە کوردییەکان لەو ناوچەیە و بەمەبەستی پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی شاری مەهاباد و شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها ڕیسوا کردنی سیاسەتی دژ بە کوردی ڕژیمی ئیسلامی ئێڕان، کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردستانیانی هەر چوار پارچەی کوردستان، جێگیر لە باشووری وڵاتی سوید، لە شاری مالمو، کە سێهەمین شاری ئەو ولاتە کۆبوونەوە. سەرەتای بەرنامەی کۆبوونەوەکە بە پاراستنی یەک خۆلەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی کیژۆڵەی جوانەمەر " فەریناز خوسرەوانی" و هەموو شەهیدانی بووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان دەستی پێکرد. پاشان بەڕێز شێرزاد خەراجیان وەک یەکێک لە ڕێکخەرانی ئەو خۆپیشاندانە وتەیەکی سەبارەت بە ڕووداوی گیان لە دەستدانی فەریناز و ڕووداوەکانی ڕۆژانی دوایی مەهاباد و شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش کرد. بە دوای ئەو دا بەڕێز بێهروز هەمزەیی، بەپرسی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی سکۆنە، وتارێکی سەبارەت بە ڕووداوەکە بە زمانی سویدی خوێندەوە. پاشان پارچە سروودێک لە لایەن هونەمەندی دەنگی خۆش جەمال فەتحیان،ەوە پێشکەش کرا. دوابەدوای ئەو ئازادبانەی بەیاننامەی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی سەبارە بەو ڕووداوە بۆ ئامادە بووان خوێنەوە. پاشان بەڕیز هومایون چەند قسەیەکەی لە پەیوەندی لەگەڵ سیاسەتی دژ بە ژن و دژ ئازادی ڕژیمی ئێراندا پێشکەش کرد. چەندین وتار و بابەتی دیکە لە درێژەی ئەو یەک کاتژمێرە دا خوێندرانەوە.
پێویست بە ئاماژەیە کە ئامادە بووان بە دانی دەیان دروشمی جۆراوجۆر دژ بە ڕژیمی ئیسلامی ئێران و بۆ مەحکوم کردنی جەنایەتی کوژرانی فەریناز و هەروەها بۆ پشتگیری خەڵکی خۆڕاگری شاری مەهاباد بە زمانەکانی کوردی و سوید دەگووتەوە و دەنگی نارەزایەتی خۆیان بە گوێ خەڵکی سویدێش گەیاند.
دەیان بەیاننامە کە لەو پەیوەندیە دا لە لایەن کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە سکۆنە بە زمانی سوید ئامادە و چاپ کرابوون، بە سەر ڕێبوارانی ئەو گۆڕەپانە دا دابەش کران. ئەو خۆپیشاندان و کۆبوونە ناڕەزایەتییە کاتژمێر ٢ بە کاتی سوید بە سروودی دوژمن شکێنی ئەر ڕەقیب کۆتایی پێ هات.
جێگەی باسە کە نوێنەرایەتی بەشێکی زۆر لە حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان لەو کۆبوونەوەیە دا بەشدار بوون کە بریتی بوون لە:
- حیزبی دیموکراتی کوردستان
- بزووتنەوەی گۆڕان
- پارتی کرێکارانی کوردستان
- پارتی دیموکراتی کوردستان
- یەکێتی نیشتمانی کوردستان

حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 389 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact