. . . .


9 May 2015

کوردستانیانی دانیشتووی شاری لەندەن پشتگیری خۆیان بۆ شاری مەهاباد ن??


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی مەی ٢٠١٥ی زاییی بنکەی کوردستانی رۆژهەڵات لە لەندەن بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانی ڕۆلەکانی شاری پێشەوا قازی، شاری چوار چرا و کۆمار، شاری مەهاباد، کە بۆ ئەستاندنەوەی تۆڵەی خوێنی بە ناحەق ڕژاوی فەریناز خوسرەوی، لە شاری مەهاباد دەستیان دایە نارەزایەتی، خۆپێشاندانێکیان لە کاتژمێری ٣ بۆ ٥ی ئێوارە لە ناوەندی شاری لەندەن لە ترافلگار سکوێر بەرێوە برد.
ئەم خۆپێشاندانە بە بەشداری کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان بەرێوەچوو، کە سەرەتا بەخولەکێک بێ دەنگی و سروودی دوژمن شکێنی ئەی رەقیب دەستی پێکرد. پاشان چەندین دروشم بە زمانەکانی کوردی و ئینگلیسی دژی رژیم ووترانەوەو هەروەها پەیامێك بە ئینگلیسی و چەندین پەخشان و هۆنراوەی کوردیش پێشکەش کران.
پاشان راگەیندراوی ئەمنستی ئەنترناسیونال لە پیوەندی لەگەڵ مەحکوم کردنی ئەو جەنایەتەی مەهاباد و هێرشی هێزەکانی ڕژیمی ئیسلامی بۆ سەر خەڵک و دەسترێژی گوللە بە ناو خەڵکدا، بە ئینگلیسی لە نێو ڕێبوارانی ئەو گۆڕەپانەدا بلاو کرایەوە.
پێویست بە ئاماژەیە کە دەیان ئاڵای پیرۆزی کوردستان و وێنەی فەرینازی جوانەمەرگ و بەندکراوانی سیاسی و درووشمی جۆراوجۆر لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە بەرز کرابوونەوە.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان- بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 450 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact