. . . .


9 May 2015

خۆپیشاندانی کوردانی شاری یۆتێبۆری سوید، بۆ پشتگیری لە خەڵکی شاری مەه


کوردانی دانیشتووی دەرەوەی وڵاتیش هەموو لە ڕیزی یەکگرتوو دا و بە بێ جیاوازی بیروبۆچوون، بە پیر بانگەوازی خەڵکی سابڵاغی مەکۆی شۆڕش و حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانیانەوە هاتن و دەستیان دایە خۆپیشاندان.
هەر لەو پەیوەندییە دا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٨/٥/٢٠١٥ی زایینی، کۆمەڵێک لە کوردانی نیشتەجێ لە شاری یۆتێبۆریی وڵاتی سوید، لە جێیەک بەناوی " بۆرنێس پارک" کۆبوونەوە و بە دانی درووشمی جۆراوجۆر و دەربڕینی دەنگی نارەزایەتی، بیزاری خۆیان بەرامبەر بە سیاسەتە دژی مرۆڤایەتییەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئێران دەربڕی و پشتیوانی خۆیان لە خەڵکی ئازا و چاونەترسی شاری مەهاباد دەربڕی.
لەو خۆپیشاندانە بە بەرز کردنەوەی ئاڵای سەربەرزی کوردستان و چەندین درووشمی جیاواز، داوایان لە کۆڕ و کۆمەلە نیودەوڵەتییەکان و حکومەتی سوید کرد کە چی دیکە لە بەرامبەر سیاسەتی ئینکار و قڕ کردن و نابەرامبەری حکومەتی ئیسلامی ئێراندا دژ بە گەلی کورد بیدەنگ نەبن و نارەزایەتی توند خۆیان دەرحەق بەو ڕووداوە ناشایسستانەی کاربەدەستانی ڕژیمی ئیسلامی نیشان بدەن.
پێویست بە ئاماژەیە کە کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری یۆتێبۆری، لەو خۆپیشاندانە دا بەشدار بوون و دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی هەموو ئازادی خوازانی کورد و نەیارانی سیاسەتی ئینکار و کوشت و بڕی ڕژیمی ئیسلامی ئێران.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- یۆتێبۆری سوید

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 462 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact