. . . .


3 May 2015

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتی بۆ لێپرسراوی کومیتەی شارەکا???


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢ی مای ٢٠١٥ی زایینی، بەشی تەشکیلاتی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید، بە مەبەستی پێداچوونەوە بە بڕیار و ڕاسپاردەکانی دوایین کۆنفڕانسی کومیتە و بۆ پێداچوونەوە بە کەموکوڕی و هەڵسەنگاندنی کاروتێکۆشانی چەند مانگی رابردوو و هاوکات دارشتنی پلان و بەرنامە بۆ داهاتووی کاروباری حیزبی لەو وڵاتە، کۆبوونەوەیەکی بۆ لێپرسراوی کومیتە و بەرپرسی تەشكیلاتی کومیتەی شارە جیاوازەکانی سوید، لە شاری ئۆرێبروو ڕێکخست.
کۆبوونەوەکە کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی بە پاراستنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان دەستی پێکرد. پاشان هاوڕێ نەبەز عەلیدووست، بەپرسی بەشی تەشکیلاتی کومیتەی سوید، باسێکی تێروتەسەلی سەبارەت بە مەبەستەکانی پێکهێنانی ئەو جۆرە کۆبوونەوانە پێشکەش کرد. بە دوای ئەو دا هاوڕێیانی حیزبی بە پێشکەش کردنی باس و خواسەکانی خۆیان و هاوکات پێداچوونەوە بە کارەکانی کومیتەی گشتی و کومیتەی شارەکان دا، ڕخنە و پێشنیارەکانی خۆیان هێنایە زمان و هاوکات پێشنیار و راسپاردەکانی خۆیان بۆ زیاتر ئاکتیڤ کردنی و وەجوولە خستنی تەشکیلاتی گشتی حیزب لەو وڵاتە پێشکەش کرد. بە دوای وتەی هاوڕێیان دا کۆبەندییەک سەبارەت بەو ڕاسپاردانە کرا کە لە لایەن هاورێیانەوە ئاراستی بەشی تەشكیلات و لەوێشەوە ئاراستەی کومیتەی گشتی کرابوو و داوا کرا کە ئەو پێشنیار و ڕاسپاردانە وەک نەخشەڕێگا بۆ کاروچالاکییەکانی داهاتووی کومیتەی گشتی حیزب لە وڵاتی سوید دیاری بکرێ.
پێویست بە ئاماژەیە کە لەو کۆبوونەوەیە دا نوێنەری کومیتە و کومێسیۆنی تەشکیلاتی حیزب لە دەرەوەی ولات و بەرپرس و چەندین کەس لە ئەندامانی کومیتەی گشتی حیزب لە ولاتی سوید بەشدار بوون.
کۆبوونەوەکە پاش زیاتر لە ٥ کاتژمێر کاری بەردەوام کۆتایی پێ هات.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 515 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact