. . . .


3 May 2015

بەڕێوەچوونی شەوێکی کوردی لە شاری ئۆرێبرووی وڵاتی سوید


ناوەندی هەواڵ- سوید: رۆژی شەممە رێکەوتی٠٢/٠٥/٢٠١٥ کۆمەڵەی سوئێدی کوردی بە هاوکاری کۆمیتەکانی یەکێتی ژنان و حیزبی لە شاری ئۆرێبروو، شەوێکی کوردیان بۆ کوردانی هەرێمی ئۆرێبروو پێک هێنا کە لەگەڵ پێشوازی گەرمی کوردانی ئەو هەرێمە رووبەڕوو بوو.
بەرنامەکە کاتژمێر ٦ی ئێوارە بە وشەی بەخێر هێنان و شی کردنەوەی زەرورەتی ئەو بەرنامە کلتوریانە لە هەندەران، لە لایەن خاتوو شوعلە قادری دەستی پێکرد.
پاشان بەشداران بەیەکەوە نانی ئێوارەیان خوارد کە هەر بۆخۆیان خوانەکەیان بە خواردنی کوردەواری رازاندبۆوە.
ئەو جار نۆرە گەیشتە بەشی هونەری کە بەشداران بە شایی و هەڵپەڕکێ و گۆرانی و گەڕەلاوژە تا درەنگانی شەو لە دەوری یەکتری بوون.

کۆمیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە شاری ئۆرێبروو
یەکێتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان لە شاری ئۆرێبروو

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 609 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact