. . . .


2 May 2015

بەشداری چالاکانەی ئەندامانی ح د ک لە ڕێوڕەسمی یەکی مای ڕۆژی جهانی ک?


ناوەندی هەواڵ- سویس: لە شاری زوریخی وڵاتی سوئیس هەزاران کەس لە نەتەوە و وڵاتە جیاجیاکانی جهان بۆ ڕیزگرتن لە ڕۆژی جهانی کرێکار و ناساندنی کێشەی کرێکاران بە بەرپرسانی جهان خۆپیشاندانێکیان وەڕێ خست. لەسەر بانگەوازی کۆمیتەی سوئیس،ی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەشێک لە ئەندامانی حیزب بەشداری ئەم خۆپیشاندانەیانکرد و بە بەرزکردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و ئارمی حیزبی دێموکرات و چەندین دروشم و پلاکارت کە باسی زوڵم و زۆریەکانی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە نەتەوەکانی ئێران بەتایبەتی کریکاران دەکرد بێزاری خۆیان دژ بە زوڵم و زۆر دەرحەق بە کرێکاران و زەحمەکێشانی جێهان بە گشطی و ئێران و کوردستان بە تایبەتی دەربڕی. پێویست بە ئاماژەیە کە ڕاپۆرتێکی کورت لەسەر بارودۆخی کرێکار و کۆڵبەرانی سەرسنووری کوردستان کە لە سەدان نووسخەدا بە زمانەکانی ئەڵمانی و ئینگلیسی چاپ کرابوون لە ناو بەشداراندا بڵاوکرانەوە.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- سویس

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 638 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact