. . . .


28 Apr 2015

دیداری دۆستانە لەگەڵ رێکخراوی پارتی دێموکڕاتی کوردستان لە ئۆرێبروو


رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٨/٠٤/٢٠١٥ ، دوو کۆمیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و پارتی دێموکڕاتی کوردستان، لە بارەگای پارتی دێموکڕاتی کوردستان لە ئۆرێبروو،ی سوید، دیدارێکی دۆستانەیان بەڕیوە برد.
لەو دیدارە دا هەیئەتی هەر دوو لایەن، لە کەش و هەوایەکی دۆستانە دا پەرژانە سەر باسەکانی ئەورۆی کوردستان، و هەر وەها زەروورەتی یەکگرتووی کوردەکان لە هەڵ‌و مەرجی ئیستا دا، چ لە کوردستان و چ لە ناو رەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات.
شایانی باسە کە ئەو دیدارە لەسەر دەعوەتی رێکخراوی ئۆرێبرووی پارتی دێموکڕاتی کوردستان رێک خرابوو. دوای دوو کاتژمێر لێدوان و بەڵێنی هاوکاری و هەماهەنگی زیاتر لە ناو کوردانی ئۆرێبوو دا، دیدارەکە کۆتایی پێ هات.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان- سوید
hdk-pdk2015.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 610 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact