. . . .


26 Apr 2015

پێکهێنانی کومیتەیەکی هاوبەش لە نێوان کومەڵە کلتووری و حیزب و ڕێکخرا


ناوەندی هەواڵ- سوید: ئێوارەی رۆژی شەممە ڕێکەوتی ۲۵/۴/۲۰۱۵ لە شاری وێستڕۆس، لەسەر بانگهێشتی کۆمەلەی کوردی ئەوشارە کۆبوونەوەیەک بۆ کۆمەلە کوردییەکان و نوێنەرایەتی حیزبە سیاسیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان پێکهات.
مەبەستی کۆبوونەوەکە باس لەسەر چۆنییەتی پەیوەندی و هاوکاری نێوان حیزبە سیاسیەکانی چوارپارچەی کوردستان بوو، کە بۆ ئەم مەبەستە بریاردرا کومیتەیەکی هاوبەش لە نوێنەرانی هەموو حیزب و کۆمەلە کوردییەکانی چوار پارچەکە پێک بێت بو سازمان دان و ریکخستنی هەر چەشنە بۆنەیەکی نەتەوەیی لە شاری وێستڕۆس لە ولاتی سوئید.
بە نوینەرایەتی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کودرستان لە شاری ڤێسترۆس، هاوڕێیان مەسعود دیماسی و مەلامحمد عەبباسی بەشدار بوون و لە هەڵبژاردنەکاندا، حدک بە نوێنەریک بەشداری کومیتەی هاوکاری کۆمەلە کوردییەکان وحیزبە سیاسییەکانی کوردستانی دەبێت.
بەشدارانی کۆبوونەوەکە بریتی بوون لە:
- حیزبی دیموکراتی کوردستان
- پارتی دیمۆکراتی کوردستان
- پارتی کریکارانی کوردستان
- یەکیتی نیشتمانی کۆردستان
- بزووتنەوەی گۆڕان
- حیزبی شیوعی کوردستان
- ح د ک ئیران
- پارتی یەکیتی دیمۆکرات
- پ د ک سوریە
- کۆمەلەی کوردە فەیلیەکان
- کۆمەڵەی پیشمەرگە دیرینەکان
- کۆمەلەی ئاکادیمی کورد
- کۆمەلەی ئاشتی

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 529 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact