. . . .


19 Apr 2015

بەڕێوەچوونی یادی ٢٨ ساڵەی ئەنفالی باشووری کوردستان لە شاری یۆتێبۆری


پاش نیوەڕۆی ڕۆژی ١٨/٤/٢٠١٥ لە شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید ئەنجوومەنی کۆمەڵە کوردیەکان بەهاوکاری کۆمەڵەی هونەرەجوانەکان یادی ٢٧ ساڵەی ئەنفالیان بەرز ڕاگرت.
لەو یادەدا کە ژمارەیەک لە ڕەوەندی کوردی دانیشوانی شاری یۆتۆبۆری ئامادەی بوون بەمشێوەیە بەرنامەکانی دەستی پێکرد:
سەرەتا لەلایەن بەڕێوەبەری کۆڕەکە گۆران عەلی، بەخێرهاتنی ئامادەبووان کرا. جیاوازتر لەساڵانی پێشتر ئەمجارەیان دوو دەقە بۆ گیانی پاکی قوربانیانی ئەنفال ئامادەبووان بەپێوە ڕاوەستان،،
پاشان وتاری ئەنجوومەنی کۆمەڵە کوردیەکان لەلایەن هەڵبەست حەمەساڵح دیلانەوە خوێندرایەوە. بە دوای ئەو دا فلمێکی دۆکۆمێنتاری لەسەر قۆناخەکانی ئەنفال پیشان درا. شایانی بەسە ئەم فیلمە لەئامادەکردنی هونەرمەندان [ نەوزاد باهیر و فەلاح ئەحمەد ڕەشید ] بوو. فیلمەکە ١٢ خولەک بوو کە تێدا بە وێنە و ڤیدۆیۆی دۆکۆمێنت باسی لە قۆناخەکانی پرۆسەی ئەنفال کرابوو، کە بە هەشت قۆناخ ڕژێمی بەعسی لەناو چوو بەسەرپەرستی عەلی کیمیاوی دەرهەق بەگەلی کوردستانی باشووری ئەنجام دابوو.
ئینجا کورتە فلمێکی ١٣ خولەکی بەناونیشانی " سموود " لەوێنەرگرتنی هاوڕێ عەزیز وسیناریۆ و دەرهێنانی گۆران بابا عەلی پێشکەش کرا.
لە بەشێکی دیکە ئەو کۆڕیادە دا دکتۆر فازل مورادی لێکۆڵینەوەیەکی گشتی لەسەر جینۆسایدی ئەنفال پێشکەش کرد کە تێیدا ناوبراو بە ڕونی و بەبەڵگەوە تیشکی خستبووە سەر ئەوە کە پرۆسەی ئەنفال پرۆسەیەکی قڕکردنی یەکجاری گەلی کوردبووە و بەیەکێک لە جینۆسایدەکانی جیهان هەژماردەکرێت. ناوبراو کۆمەڵێکی زۆر و بەڵگە و دێکۆمێنتی خستوو ڕوو کە ئاماژەیەکی حاشاهەڵنەگر بوون بۆ جینۆسایدی گەلی کورد. ئەو بەڵگە و دێکۆمێنتانە بریتی بوون لەو بەڵگە و نامە و ڕاسپاردانەی کاربەدەستانی ڕژیمی بەعسی فاشیت لە سەرکردایەتی ئەو ڕژیمە ڕووخاوەوە بۆ سوپا و هێزە سەربازییەکانی عێراق لە کوردستان نێردرابوون.
پەخشانە شیعرێک بەناوی " نزایەک لەئەنفالی گەرمیانەوە تا ئەنفالی شەنگال " بە پیشاندانی فلمێکەوە پێشکەشکرا لە نووسینی بەختیار شارەزووری و خوێندنەوە عادل عەزیز.

دوا بڕکەی یادەکە تەرخان کرا بۆ بەخشینی دوو خەڵاتی ڕێزلێنان و سوپاس نامە بۆ هەریەکە لە بەڕێزان گۆران باباعەلی و دکتۆر فازیل مورادی، کە لە لایەن ئەنجوومەنی کۆمەڵەکوردیەکان و کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی کورد لە شاری یۆتێبۆری سوید ئامادە کرابوو.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 508 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact