. . . .


19 Apr 2015

کۆبوونەوەی هەر دوو کۆمیتە ناوچەی ئۆستفۆڵدی حیزبی دێموکراتی کوردستا


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ: رۆژی شەممە، رێکەوتی ١٨ی ئاپریلی ٢٠١٥، هەیئەتێکی کۆمیتە ناوچەی ئۆستفۆڵدی حدک پێکهاتوو لە هاورێیان حەسەن خەمبار و غەفوور واوەیی، لە سەر بانگهێشتنی بازنەی بزووتنەوەی گۆران لەو ناوچەیە سەردانی ئەوانیان کرد و لە لایەن بەرێزان مامۆستا عەدنان، مامۆستا عوسمان و کاک سەلمان پێشوازیان لێکرا. لەو دانیشتنەدا هەردوو لایەن باسیان لە هاوکاری و پێوەندی زیاتر سەبارەت بە کاروچالاکی کۆمیتەکان و کوردانی ئەو ناوچەیە کرد. هەروەها جەختیان لە سەر ئەوەش کردەوە کە کاری زیاتر بکەن بۆ لێک نیزێک بوونەوەی هێز و لایەنەکانی دیکەی دانیشتوویی ناوچەی ئۆستفۆڵد و لەو بوارە دا چەند تەوەر و پێشنیاریان خستە بەر باس کە لە داهاتوو دا هەنگاوی بۆ هەڵێننەوە.
gorani2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 776 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact