. . . .


11 Apr 2015

بەشداری بەڕیز عەزیز سەیدنژادیان، بەرپرسی پەیوەندییە نێونەتەوەیی???


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ی ئاوریلی ٢٠١٥، سێ ناوەندی غەیرە حکومەتی ئابی ئێف، سەنتەری ژنان بۆ ئاشتی و ڕێکخراوی گەل لە وێنە دا، لە کلیسای میسیۆن شیرکا لە شاری ئوپسالای سوید، سمینارێکیان بۆ بەڕێز " تاگە،گێ پێتێرسۆن،ی وەزیری بەرگری پێشووی ولاتی سوید، کە هاوکات لە حکومەتەکانی پێشووی ئەو وڵاتە چەندین پۆستی وەزاری دیکەی وەک وەزیری داد، وەزیری پیشە سازی و ڕاوێژکاری یەکەمی ئۆلاف پاڵمەی سەرۆک وەزیرانی تێرۆر کراوی سوید لە ئەستۆ بووە، پێک هێنا. ئەو سمینارە بە مەبەستی تیشک خستنە سەر سیاسەتی بەرگری سوید و بەشداری نەکردنی ئەو وڵاتە لە هاوپەیمانی سەربازی ناتۆ، کە زۆربەی هەرە زۆری وڵاتانی ڕۆژئاوایی هاوپەیمانی ئەمریکا لە خۆ دەگرێ ساز درابوو. ناوبراو کە یەکێک لە کەسایەتییە دیار و ناسراوەکانی حیزبی سوسیال دێموکرات و وڵاتی سویدە، باسێکی تێروتەسەلی سەبارەت بە سیاسەتی بەرگری وڵاتەکەی لە ماوەی ٥٠ ساڵی رابردوو دا پێشکەش کرد و هاواکات هۆکارەکانی بەشداری نەکردنی سویدی لە پەیمانی ناتۆ دا خستە بەرچاو. تاگە پێتێرسۆن پێی وابوو کە ئەو سیاسەتەی کە حکومەتەکانی پێشتووتری سوید، بە تایبەت سوسیال دێموکراتەکان پەیڕەویان کردووە سیاسەتێکی دروست و لە بەرژەوەندی گەلانی سوید دا بووە، چونکا لانی کەم ئەو وڵاتەی کە شارە ناوچەیی و جیهانییەکان پاراستووە، ئەوە جگە لەوەی کە سەدان میلیارد دۆلاری بۆ خەزێنەی ئەو ولاتە گێراوەتەوە. ناوبراو بۆ جارێکی دیکە پێداگری کردەوە لە سەر ئەو سیاسەتانە و داوای لە دەسەڵات بە دەستانی ولاتەکەی کرد کە درێژە بەو سیاسەتە گونجاو گەل پەسندە بدەن.
پێویست بە ئاماژەیە کە بەڕیز عەسیز سەیدنژادیان، بەرپرسی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی کومتیە سویدی حیزب لەو سمینارە دا بەشدار بوو و چەند پرسیارێکیشی سەبارەی بە سیاسەتی حکومەتی سوید سەبارەت بە ڕژیمی دژی ئازادی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاراستەی کۆڕگێرەکە کرد.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید
hdk-waziri-swid2015.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 542 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact