. . . .


11 Apr 2015

بەشداری بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان کومیتەی ح د ک لە کۆنسێر?


ناوەندی هەواڵ-سوید: ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٩ی ئاوریلی ٢٠١٥، بەڕیز عەزیز سەیدنژادیان، بەپرسی بەشی پەیوەندییە نیونەتەوەییەکانی کومیتەی سویدی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بەشداری کرد لە کنسێرتێکی موسیک دا کە بۆ جەندین هونەرمەندی ناسراوی جیهان، لە شاری ئوپسالای وڵاتی سوید ڕێکخرابوو.
ئەو کۆنسێرتە لە ژێر ناوی " باشەکانی سوید" Best of Sweden، بۆ چەندین هونەرمەندی بەناودەنگ لە وڵاتانی کوردستان، ئێران، ئیریتێریا، میسر و سوریا، کە لە ناو گەلانی خۆیاندا بە ناوبانگن و خاوەن پێگەی جێگە و پێگەی هونەری خۆیانن، بەلام لە وڵاتانی ڕۆژئاوا و بە تایبەت لە سوید هیچ ناودەنگێکیان نیە سازکرابوو. سازدانی ئەو کۆنسێرتانە، پڕۆەژەیەکە کە لە لایان هونەرمەندێکی ناسراوی سوید بە ناوی" ئاندریاس ئونگە Andreas Unge" بۆ ناساندنی هونەرمەندانە جیهانییەکانی دانیشطووی وڵاتی سوید ڕێکخراوە و هەر جارەی کۆمەڵێک هونەمەندی وڵاتانی دیکە بە سەر دەکاتەوە.
لەو کۆنسێرتە دا چەندین هونەرمەندی وەک هونەمەندی ناسراوی گەلەکەمان کاک ناسر ڕەزازی، عوسمان عەبدووڵڕەحیم لە ئیریتێریا، ڕامی عیسام لە میسر، کە بە ستران و سروود بێژی گوڕەپانی تەحریری میسر ناسراوە، سافورا سەفەوی لە ئێران و حەبیب موسا لە سوریە بەشدار بوون و بەڕیوەبەرانی کۆنسێرتەکە جگە لە ناساندنی هونەرمەندانی بەشدار، هەڵسەنگاندنێکیان لە نێوان ئەوان و هونەرمەند و ستران بێژە ڕۆژئاواییەکاندا کرد.
کۆمەڵێکی زۆر لە کوردستانیان و خەڵکی موسیک دۆستی وڵاتانی دیکە و خەڵکی سویدی ئامادەی کۆنسێرتەکە بوون و سەرەتا بە پێشکەشێ کردنی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەبارەت بە ژیانی هونەری هونەرمەندە بەشدارەکان دەستی پێکرد. پاشان یەکەم بەرهەمی شەوئاهەنگەکە لە لایەن هونەرمەندی گەورەی کورد، مامۆستا ناسر ڕەزازی پێشکەش کرا و بەدوای ئەو دا هونەرمەندانی دیکەش چەند بەرهەمێکی ناوازەی خۆیان پێشکەش کرد.
پیویست بە ئاماژەیە کە مەبەستی سەرەکی لەو سازدانی ئەو جۆرە کۆنسێرت و پڕۆگرامانە، تێکەڵاوی زیاترە لە نیوان گەلانی نێشتەجێی وڵاتی سوید و ناساندنی زیاتر کلتوور و موسیقای گەلانی دیکە بە خەڵکی ئەو وڵاتە. هاوشێوەی ئەو کۆنسێرتە، ڕۆژی ١١ی ئاوریل لە یۆتێبۆری و ڕۆژی ١٢ی ئاوریل لە شاری یۆنشۆپینگ بەڕیوە دەچێ.
کۆنسێرتەکە لە ناو خۆشی و چەپلە ڕێزانی بەشداران دا کاتژمێر ١٠ی شەو بە کاتی سوید کۆتایی پێهات.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی سوید

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 561 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact