. . . .


30 Mar 2015

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ١٠ی خاکەلیوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە شار??


ناوەندی هەواڵ- سوید: رۆژی یەک شەممە رێکەوتی٢٩-٣-٢٠١٥، بە بۆنەی ۱۰ی خاکەلێوە، رۆژی شەهیدانی کوردستان، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری وێسترۆس،ی ولاتی سوئید، مەراسیمێکی پێک هێنا.
مەراسیمەکە بە سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب وخۆلەکێک بێدەنگی بۆ رۆحی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.
بەدوای ئەودا، پەیامی ح د ک کومیتەی سوئێد، لەلایەن مەسعود دیماسی، بەرپرسی تەشکیلاتی کومیتەی ح د ک لە شاری ویسترۆس، خوێندرایەوە. لە درێژە دا شاعیر و وەرگێڕی شۆڕشگێڕ ماموستا عاشق ئیسماعیلی، باسێکی لەسەر کەسایەتی شەهید پێشەوا پێشکەشی بەشداران کرد و بە شیعرێکی خۆی لە سەر شەهید، کۆتایی بە قسەکانی هێنا.
یەکیتی نیشتمانی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، پارتی دێمۆکراتی کوردستان، حیزبی شیوعی کوردستان بە بروسکە بەشداری مەراسیمکە بوون.
پاشان بەڕێز مەحمود هەڵەبجەیی بە پارچە هۆنراوەیەکی هەست بزوێن لە سەر شەهید، هەستی خۆی بەرامبەر گەوریی ئەو ڕۆژە لە مێژوویی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان دەربڕی..
لە درێژە دا، تێکۆشەری دێرین سەید عەلی هاشمی، نوینەری کەمپینی یەکبوون، پەیامێکی خوێندەوە. ئینجا هاورێ خالید بە خویندنەوەی شیعڕێک مەراسیمەکەی دریژە پێدا. ناوئاخنی مەراسیمەکە سروودی شۆرشگێری بوون کە فاروق ئیسماعیلی وەک بەرپرسی تەکنیکی مەراسیمەکە ئامادەی کردبوون. لەدرێژەدا، لەوح و شاخە گوڵی ڕێز لێنان، لە لایەن ئەندامانی کومیتەی شاری ویسترۆس، پێشکەش بە بنەماڵەی ۱۱شەهیدی ح د ک لەو شارە کران.
رێبوار ئیبراهیم زادە، وەک کوڕی شەهید و بە نوێنەرایەتی بنەماڵەی شەهیدان، هاوکات لەگەڵ پەخشی سرودی ئەی شەهیدان کۆتایی مەراسیمەکەی راگەیاند.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 546 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact