. . . .


29 Mar 2015

پێک هێنانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ هیز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان لە


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی مارسی ٢٠١٥ی زایینی لە سەر بانگهێشتی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دانمارک، نوێنەرایەتی هێز و لایەنە سیاسیە کوردستانییەکانی جێگیر لە وڵاتە، بۆ باس و راوێژ سەبارەت بە دۆخی کورد و ناوچەکە و جیهان لەگەڵ بەرێز حەسەنی حاتەمی ئەندامی ڕێبەری حیزبی دیموکارتی کوردستان، لە دەوری یەک کۆبوونەوە. بـــەرێز حاتەمی باسێکی گشتی لە سەر هەلومەرجی ئێستای ئێران و کوردستان و هەڵوێستی یەکگرتووی کورد و هێزە کوردیەکان لە شـــەری داسەپاوی داعش پێشکەش کرد، هەروەها باسی لە دەست تێوەردانی کۆماری ئیسلامی و خۆش کردنی ئاگری شەری مەزهەنی و ژئۆپۆلۆتیکی لە ناوچەکەدا کرد. جێی ئاماژەیە کە بەڕێز حاتەمی لە باسەکەی دا بە گرینگیەوە ئاوری لە هەڵوێستی یەکگرتووی کورد و هێزە سیاسیەکانی دایەوە و باسی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کرد، کە ئامادەییان دەربڕی بۆ بەشداری کردن لە شەڕی داسەپاوی داعش کە هێرشیان کردووەتە سەر کوردستان. پێویست بە ئاماژەیە کە لە پەڕاوێزی وتەکانی حەسەن حاتەمی دا، تێکۆشەری دێرینی ڕیزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بەڕێز کاک هاشم ڕۆستەمی،یش چەند وتەیەکی پێشکەش کرد. پاش کۆتایی هاتنی باسەکەی کاک حەسەن حاتەمی و کاک هاشم ڕۆستەمی نوێنەری هێز و لایەنە سیاسیە کوردستانییەکان وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی و سپاس بۆ کۆمیتەی حیزب بۆ پێک هێنانی ئەم کۆبوونەوەیە، هیوایان خواست کە ئەم جۆرە کۆبوونەوانە بەردەوامیان بن و لە هەمان کاتدا لە باس و پێشنیارەکانی هەموو لایەک دا جەخت لە سەر یەک یەکییەتی و یەکرێزی گەلی کورد کرایەوە. هیز و لایەنە سیاسیەکانی بەشدار لەو کۆبونەوەیە دا بریتی بوون لە:
پارتی دێموکڕاتی کوردستان
یەکییەتی نیشتمانی کوردستان
بزوتنەوەی گۆڕان
کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان
پارتی دێموکراتی کوردستانی ڕۆژئاوا
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
پارتی ئازادی کوردستان ( باکور)
یەکییەتی ئافرەتانی کوردستان
ئینسیاتیفی کورد لە دانمارک

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان دانمارک

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 540 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact