. . . .


22 Mar 2015

بەڕێوەچوونی شەوئاهەنگی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە ئوپلاندس وێسبی س


ناوەندی هەواڵ- سوید: دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە ڕێکەوتی ۲۱ی مارس،ی ٢٠١٥ی زایینی بە بەشداریی کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردەکانی نیشتەجێی کۆمۆنەکانی ستۆکهۆڵم، ڕێورەسمی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی بەڕێوە چوو. سەرەتا کاک عومەری ئەمینی بەرپرسی کۆمەڵەی کوردی- سویدی لە شاری ستۆکهۆڵم بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و چەند وتەیەکی سەبارەت بە نەورۆز و گرینگی گرتنی ئەو جۆرە شەو ئاهەنگانە و بەرز ڕاگرتنی ڕۆژە نەتەوەییەکانمان چەند وتەیەکی پێشکەش کرد. دواتر ڕێورەسمەکە بە خولەکێک بێدەنگیی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێی رزگاریی و بەرگریی لە کوردستان دەستی پێکرد و پاشان وتاری کۆمەڵەی سوئێدی _ کوردی لە لایەن کاک لوقمان پوورکەندەوە خوێندرایەوە. لە درێژەی شەوئاهەنگەکەدا هونەرمەندی لاوی دەنگخۆش کاک کاروان حەکیمزادە و گروپی مۆسیقای هاوڕێی بە گۆرانی شەوەکەیان رازاندەوە. پێویست بە ئاماژەیە کە لە نێوئاخنی بەرنامەکاندا، هاوڕێ خۆشەویست و تێکۆشەری دێرینی ڕێزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، هاوڕێ ڕەحمان نەستانی چەند حەیراننێکی بە دەنگە بە سەۆزەکە چڕی، کە بووە مایەی خۆشحاڵی زیاتری ئامادە بووان. جێی باسە کە لەو شەوئاهەنگەدا منداڵەکانیش لەبیر نەکران هەموویان لە لایەن کۆمەڵەکەمانەوە نەورۆزانەیان پێدرا.
کاتژمێر ۱۲ی شەو و لە ناو خۆشی و شادی میوانان دا رێورەسمەکە کۆتایی پێهات.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1416 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact