. . . .


17 Mar 2015

لەپارلمانی بریتانیا نەورۆز پیرۆز کرا


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٨ی مارس ٢٠١٥ کاتژمێری ٧ی ئێوارە بۆ ٩ی شەو، بە دەسپێشخەری سەنتەری پەرەپێدانی کورد لەبریتانیا بە بۆنەی جێژنی نەورۆز و هاتنی ساڵی نوێی کوردییەوە ئێوارەخوانێک بۆ کۆمەڵێک ئەندامانی پارلەمانی بریتانیا و کەسایەتی سیاسی کورد و نوێنەری حیزب و ڕیکخراوە کوردستانییەکان ڕێکخرا.
سەرەتای مەراسمەکە بە دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردو کوردستان دەستی پێکرد. پاشان وێرای بە خێرهێنانی میوانەکان، لە لایەن وتەبێژی سەنتەری پەرەپێدانی کورد لە بریتانیا، ناوی ١٠ کەس خوێندرانەوە کە لە لایەن سەنتەرەوە لەبریتانیا دەست نیشان کرابوون بۆ خەلات کردن لەبوارە جیا جیاکاندا.
لەنێو ئەو کەسانەی کە بۆ وەرگرتنی ئەو خەلاتانەدەستنیشان کرابوون دەکرێ ئاماژە بە بەرێز خاتو ئان کلود ئەندامی پارلمانی بریتانیا،خاتو تارا جاف وەك هونەرمەند و لە رۆژهەڵاتی کوردستان خاتوو شایان موفتی وەك سەرکەوتووترین قوتابی بکرێ کە هەر لەو ئێوارە خوانە دا خەلاتیان پێش کەش کرا.
لەپەراوێزی ئەم ئێوارە خوانەدا چەندین کەس لە ئەندامانی پارلمانی بریتانیا کە لەو ڕێورەسمە دا بەشدار بوون لە سەر کورد و خۆراگری و نەخش و رۆلی پێشـمەرگە ووتاریان پێشکەش کرد.
جێگای ئاماژەیە کە بەرێز مەولوود سوارە ئەندامی رێبەری حیزب بەشداری ئەم ئێوارە خوانە بوو و لە پەراوێزی ڕێوڕەسمەکە دا چاوی بە کۆمەڵێک لە دۆستان بریتانی گەلی کورد و نوێنەری حیزب و لایەنە کوردی و بیانی کەوت.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان- بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 473 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact