. . . .


15 Mar 2015

بەشداری نوێنەرایەتی حدک لە خۆپیشاندانێکی لێژنەی پارتی دیموکراتی کو?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٥ی مارسی ٢٠١٥ی زایینی کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی بە کاتی لەندەن، لە بەردەرگای دەفتەری سەرۆک وەزیرانی بریتانیا، بۆ بەرز ڕاگرتنی ١١٢هەمین ساڵیادی لە دایک بوونی ڕێبەری لێهاتووی گەلەکەمان مستەفا بازرانی نەمەر و پشتگیری لە هیزی پشمەرگەی کوردستان، لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لەندەن، کۆبوونەوەیەکی پێک هێنا. ئەو کۆبوونەوەیە بە بەشدار بەشیکی بەرچاو لە حیزب وڕێکخراوە کوردستانییەکان و کۆمەڵێک لە کوردانی دانیشتووی لەندەن بەڕیوە چوو. لەو کۆبوونەوەیە دا داوا لە حکومەتی بریانیا کرا کە بۆ ڕاماڵینی تێرۆریستانی داعش و پاراستنی خەڵکی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە پشتگیری زیاتری حکومەت و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکرێ.
پێویست بە ئاماژەیە کە لە سەر بانگهێشتی فەرمی لیژنە پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڕیز مەولوود سوارە، ئەندامی ڕێبەری و نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە بریتانیا، بەشداری ئەو خۆپیشاندانەی کرد.

نوێنەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان- بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 720 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact