. . . .


14 Mar 2015

خۆپیشاندانی کۆمەڵێک لە کوردانی بریتانیا لە ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی هەڵ???


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی شەممە رێکەوتی ١٤ی مارسی ٢٠١٥ کاتژمێری ٢ی بۆ ٤ی پاشنیوەرۆ، بەدەستپێشخەری چالاکوانانی بزوتنەوەی گۆران لە بریتانیا، لە ٢٥مین ساڵڕۆژی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە لە لایەن ڕژیمی گۆڕکراوی بەعسەوە، خۆپیشاندانێک لە ترافالگار سکوێر لە لەندەن بەرێوەچوو.
لەو خۆپیشاندانە دا کە نوێنەری زۆربەی حیزبە کوردستانییەکان و کۆمەڵێک لە کوردانی دانیشتووی شاری لەندەن تێیدا بەشدار بوون، دەیان وێنەی شەهیدانی ئەو کارەساتە کە باسییان لە بەربڵاوی کارەساتەکە و بێڕەحمی و جەنایەتی جەلادانی بەعسی فاشتی دەکرد بەرز کرابوونەوە. هەروەها دەورووبەری جێی خۆپیشاندانەکە بە درووشمی تایبەت بەو ڕۆژە و ئاڵای پیرۆزی کوردستان ڕازێندرابووەوە. ئەوە جگە لەوەی کە بەیاننامەیەک بە زمانی ئینگلیسی کە سەبارەت بەو ڕۆژە نووسرابوو بە سەر ڕێبوارانی ئەو گۆڕەپانەدا بڵاو کرایەوە.
پێویست بە ئاماژەیە کە کومیتەی لەندەنی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەو خۆپیشاندانە دا بەشدار بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستان- کۆمیتەی بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 605 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact