. . . .


10 Mar 2015

کۆبوونەوەی نێوان کۆمیتە ناوچەی وێستفۆڵدی حدک و حیزبی دێموکرات مەسی?


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ: رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٩ی مارسی ٢٠١٥، هەیئەتێکی کۆمیتە ناوچەی وێستفۆڵدی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گەل حیزبی دێموکرات مەسیحی نۆروێژ لە شارەداری شاری درامێن کۆبوونەوە.
لە سەرەتای دانیشتنەکە دا هەیئەتی حیزب باسێکی تێر و تەسەلیان لە سەر وەزعیەتی کورد بە گشتی و ڕۆژهەلاتی کوردستان بە تایبەتی پێشکەشی هەیئەتی خانەخوێ کرد. هەروەها خەبات و تێکۆشانی حیزب و شیکردنەوەی هێندێک لە بەرنامەکانیی، بۆ وەدیهێنانی ئازادی و دەستەبەرکردنی مافە نەتەوایەتییەکانی گەلی کورد لە ڕۆژهەلاتی کوردستان، باسێکی دیکەی هاورێیانی هەیئەتی حیزب بوو.
لە بەشێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوە دا حیزبی دێموکرات مەسیحی، وێرای پێخۆشحال بوون لەو دیداروچاوپێکەوتنە، هیوای خواست کە بۆ زیاتر لێک نیزێک بوونەوە و لێکتێگەیشتن، پەرە بەو دانیشتن و کۆبوونەوانە بدەن و هەروەها ئامادەگی خۆیان بۆ هاوکاری دەربڕی.
لەو دانیشتنە دا هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهاتبوون لە هاورێیان ناسر قادرپوور، بەرپرسی بەشی پەیوەندییە نۆروێژییەکان، لوقمان حوسێنی بەرپرسی کۆمیتە ناوچە و ڕامین سەبباغی و عوسمان عەبباسی ئەندامانی کۆمیتە ناوچەی وێستفۆڵد بەشدار بوون. هەیئەتی حیزبی دێموکرات مەسیحیش پێکهاتبوون لە ئۆد گوسروود، بیللی تارانگێر و گەیر ریسە.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 723 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact