. . . .


9 Mar 2015

بەشداری نوێنەرایەتی حدک لە کۆبونەوەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی ??


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: ئێوارەی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٨ی مارس نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی دەست بەکار بوونی نوێنەری تازەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، کۆبونەوەیەکی بۆ کوردانی دانیشتووی دەوەری واشنگتن پێکهێنا.
لەو کۆبوونەوەیە دا کە کاتژمێر ٢ بۆ ٦ی ئێوارە بە کاتی ئەمریکا پێکهات، بەشێکی بەرچاو لە نوێنەری حیزب و لایەنە کوردستانییەکان و کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردستانیانی دانیشتووی ئەو دەڤەرە تێیدا ئامادە بوون.
لەم کۆبونەوەیەدا بەرێز خاتوو بەیان سامی عبدالرەحمان نوێنەری تازەی حکومەتی هەرێمی، لەسەر رووداوەکانی کوردستان و هەروەها هێرشەکانی داعش بۆ کوردستان وچۆنیەتی و ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان کورد و وڵاتانی هاوپەیمان بە تایبەت ئەمریکا و دەور و کاریگەری نوێنەرایەتی حکومەتی کوردستان لەو وڵاتە و هەروەها داواکاریەکانی خەڵکی کورد لە کاربەدەستانی ئەمریکا و ویست و داخوازیەکانی کورد بەگشتی چەند وتەیەکی پێشکش کرد.
تەوەرێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەی بۆ باس و خواس و پرسیار و وڵامی بەشدارن تەرخان کرابوو، کە لەو بەشەش دا ئامادە بووان بە کراوەیی پرسیاریان ئاراستەی نوێنەری نوێی حکومەتی کوردستان لە ئەمریکا کرد.
جێگەی ئاماژەیە کە هەیئەتێکی نوێنەرایەتی حیزب بە سەرپەرستی کاک کامەرانی بالنور نوێنەری حیزب لە ئەمریکا و کاک خەبات ئیبراهیم پوور بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە واشنگتن و هەروەها چەند ئەندامی تری حیزب بەشداری کۆبونەوەکە بوون.

نوێنەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئەمریکا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 643 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact