. . . .


9 Mar 2015

بەشداری كۆمیتەی ح د ک له ڕۆژئاوای كانادا- وانكۆوێر له سیمیناری ٨ی مار?


ناوەندی هەواڵ- ڕۆژئاوای کانادا: ڕۆژی یەكشەممه ٨ی مارسی ٢٠١٥ی زایینی له سەر بانگهێشتی تەشكیلاتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران له كانادا، هەیئەتێكی كۆمیتەی حیزبی دێموكڕاتی كوردستان لەو سمیناره دا بەشداریان كرد و پەیامی پیرۆزبایی كۆمیتەی حیزبی دێموكڕاتی كوردستان له ڕۆژئاوای كانادا پێشمەش کرا. له بەشێکی ئەو پەیامە دا کە لە لایەن هاوڕێ كەوسەر مەحمودی،یەوە پێشكەش كرا، وێڕای پیرۆزبایی كردنی ئەو ڕۆژه له ژنانی كوردستان وجیهان، باس له ڕۆڵی ئازایانەی و خۆڕاگری و قارەمانەتی ژنانی پێشمەرگه ی كوردستان له بەرامبه ر دوژمنانی گەلی كورد له هەر چوارپارچەی كوردستان کرا بوو و ڕۆڵی ژنان لە گشت و هەوڵدانیان بۆ بەڕوپێشچوونی ژیانێکی ئاسوودە بەرز نرخێندرا بوو. لە بەشێکی دیکەی ئەو پەیامە دا ڕۆژی ٨ی مارس به تایبەتی له ژنانی تێكۆشەری كورد پیرۆزبایی كرابوو.

كومیته ی حیزبی دێموكڕاتی كوردستان، ڕۆژئاوای كانادا وانكۆوێر
8mar2015-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 6926 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact